“ئەنجامدانی ڕاپرسی لەبوارە جۆراوجۆرە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری…هتتدا، لە پێناوی ئەوەدایە کە بنەمایەكی گرنگ بۆ كۆمەڵگەیەكی دیموكرات و شەفاف بێنێتە کایەوە و هانگاو بنێت بۆ چارەسەری كێشە هەمە جۆرەکان و پێشخستنی كۆمەڵگا و پێشبینی بۆ داهاتو”
ئاسۆ، ڕوانگە
ئامانجەكان
1. دەستخستنی زانیاریی و داتا لەسەر دیاردە و كێشەكانی نێو كۆمەڵگەكەمان، بۆئەوەی بەئامار دیاردە و كێشەكان بخرێنەڕوو بۆ بەرچاوڕونی لە بڕیاردان و چارەسەركردندا.
2. گەیاندنی زانیاری ورد بەلایەنی پەیوەندیدار لەسەر كێشە و دیاردەكان، تا یارمەتی و چاورونیان بدات لە بڕیاراندا.
3.چاودێریكردنی پڕۆژەكان و ئاشناكردنی خەڵك بە چۆنێتی ڕەوتی پرس و ڕووداو و دیاردە و كێشەكان.
4.خستنەڕوی پێشنبینەیەكان سەبارەت بەئەگەر و ڕوداو و گۆڕانكارییەكان لە كۆمەڵگەكەماندا.
كاری رێكخراوی شار
ئەنجامدانی ڕاپرسی، لەبورارە جۆراوجۆرەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و تەندروستی