4. رێكخراوی شار بۆ راپرسی، دەزگایەكی مرۆڤ دۆستانەی دیموكرات و سەربەخۆی شەفافە و تەنها ژمارەكان و ڕا و بۆچونی سەربەخۆی هاوڵاتیان سەنگی مەحەكی كارەكەیەتی. دەزگاكە سەر بە هیچ هێزێكی سیاسە نیە و ئەم پرنسیپە زامنی سەركەوتنی كارەكەیەتی.
5. راپرسی زۆر گرنگە بۆ تەوەرەكانی ئەكادیمیا و توێژینەوەی زانستی، بازرگانی و بازاڕ، پرسی گوندنشین و شارنشینەكان و كێشەی نەوەكان و مەسەلە سیاسیە گرنگەكان و چەندین جەمسەری تر كە لەبازنەی بارودۆخی ژیانی مرۆڤدا پێویستیان بە گفتوگۆ و پێداچوونەوەو رێكخستنەوە هەیە.
ئێمە تیمێکی داهێنەرین، بە پشت بەستن بە نوێترین تەکنیکەکانی بەرێوەبردنی راپرسی لە جیهاندا کارەکانمان بە ئەنجام دەگەیەنین
1. رێكخراوی شار بۆ ڕاپرسی، بە نوسراوی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان سەربە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە 1062لە رۆژی 2 /10/2013 مۆڵەتی كاركردنی وەرگرتوە.
2. رێكخراوی شار بۆ ڕاپرسی دەزگایەكی زانستی، ناحكومیی شەفافی بێ لایەنی مەدەنییە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، راپرسی ئەنجام ئەدات لە بوارەكانی سیاسی، ئابوری، كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بنەماكانی دیموكراسی و شێوازی حوكمڕانیی و گرفت و قەیرانە هەمەجۆرەكان.
3. هەوڵ ئەدات بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی لەبارەی گرنگی و بایەخی راپرسی لەناو هاوڵاتیان دا، لەو روانگەوەی كەبنەمایەكی سەرەكی گەشەكردن و هەنگاونانی راست و دروستە بۆ لێپرسینەوە و بەشدارییكردنی زۆرینەی هاوڵاتیان لەبڕیار و پرسە هەمەجۆرەكاندا كە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانیان هەیە.
ئامانجی راپڕسی
میكانیزمی بەدیهێنانی ئامانجەكان
1. رێكخراوەكە گرنگی زۆر بە ئەكادیمیكردنی راپرسی ئەدات، واتا هەموو توانای تەرخان دەكات كە راپرسیەكانی بە شەفافترین و بە زانسترین رێگا ئەنجام بدات و كارمەندەكانی شارەزایی تەواویان هەبێت لە بواری كارەكەی خۆیاندا. لێكۆلنەوەكان كەسانی شارەزاو پسپۆر لەناوەوە و دەرەوەی ئەنجامی بدەن.
2. كاركردن لەسەر بڵاوكردنەوە و بەهێزكردنی بنەمای ڕادەربرین و گفتوگۆ، راهێنانی هاوڵاتیان لەسەر راپرسی و رادەربڕین كە نەریتێكی نوێیە و هاوچەرخە لەگەڵ بنەماكانی دیموكراسی و چەمكەكانی مافی مرۆڤدا یەکدەگرن.
3. پەیوەندی و هاوكاری لەگەڵ دەزگا هەمەجۆرەكانی حكومەت و نا حكومی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری راست و بێلایەن. بۆ ئەوەی بتوانرێت لە هەموو بوارەكاندا پلانی گونجاو بۆ دوارۆژ دابرێژرێت.
4. رێكخراوی شار بۆ راپرسی لەئەنجامی قەیرانی بێ ژمارەیی و بێ ئاماری وردو بێ لایەن لەكوردستان هاتۆتە ئاراوە و دەیەوێت پێوانەیەك بۆ پرسی كەسێتیی كوردی دابنێت كەخۆی لەدەستنیشانكردن و بڕیاردانی چارەنوسی خۆیدا بەشداربێت، ئەویش لەڕێی لێپرسینەوە و راوەرگرتنییەوە.
شێوازی ئەنجامدانی ڕاپرسی :
1. شێوازی میدانی، واتا راستەوخۆ فۆرمی ڕاپرسیەكە دەدرێتە هاوڵاتیان و هەرلەشوێنی خۆی پڕدەکرێتەوە.
2. شێوازی پۆستی ئەلكترۆنی و شێوازی تەلەفۆن.
3. لە رێگای گۆڤارو رۆژنامە و تەلفزیون.
گرنگیەكانی ڕاپرسی :
1. زانینی بیروڕاو بۆچون و هەڵسەنگاندنی هاوڵاتیان لە سەر ئەو بابەتەی کە راپرسیەکەی بۆ ئەنجام ئەدرێت .
2. راپرسی (حلقەی وصلە) پردێك لە نێوان كۆمەڵگا و خاوەن بڕیارەكان دروست دەکات .
3. ڕاپرسی هۆكارێكە بۆ بەرچاورونی بۆ دانان و دارشتنی پلانی گونجاو بۆ ئایندە و دەستنیشانکردنی بوارە ئیجابی و سەلبیەکان.
4.ڕاپرسی پرۆسەیەكی دیموكراتیانەیە، هۆكارێكە بۆبەشداری كۆمەڵگا لە دروست كردنی فشار و دروست كردن بڕیاردا .