بەشەکان

چالاکی ڕاپرسی مەیدانی

بەشەکان

له‌ سه‌ر داوای كۆمپانیای ناوه‌ندی په‌خشی شار ، رێکخراوه‌كه‌مان رێكخراوی  شار بۆ ڕاپرسی هەڵسا بە ئەنجامدانی راپرسیەکی راستەوخۆ لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگای  ( سلێمانی، هەولێر، دهۆک و كه‌ركوك) له‌باره‌ی چۆنێتی به‌كارهێنانی ته‌له‌ڤیزیۆن و سۆشیالمیدیاوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گرێبه‌ستێكی واژووكرد له‌گه‌ل كۆمپانیای ناوه‌ندی په‌خشی شار  . كه ‌ڕاپرسیەكه ‌له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ئه‌نجام بدات له‌ ڕۆژی یه‌كی مانگی ده‌ی 2020 .

   

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ‌سێ هه‌زار ( 3100 n = )  ژماره‌ی فۆرمی نمونه‌ی ڕاپرسیه‌كه‌  دابه‌ش كراوە  به‌ شێوازی نمونه‌ی هه‌ڕمه‌كی، چه‌ند قۆناغی  (العینة العشوائیة‌ متعدد المراحل) به‌سه‌ر پارێزگاكاندا به‌ له‌ به‌ر چاوگرتنی چڕی ڕێژه‌ی دانیشتوان به‌ سود وه‌رگرتن له‌م هاوكێشه‌ ئاماریه                                  ‌ }  { ni  = ( Ni / N) * nوه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م .

N   ژماره‌ی دانیشتوانی هرێم

Ni ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك

n  ژماره‌ی نمونه‌ی ڕاپرسی لەسەر ئاستی هەرێم‌

ni  ژماره‌ی نمونه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك

‌به‌هه‌مان شێواز قۆناغی دووه‌م دابه‌ش كردنی نمونه‌ ڕاپرسیه‌كه‌مان به‌سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ربه ‌هه‌ر پارێزگایه‌ك به ‌له ‌به‌ر چاوگرتنی چڕی ڕێژه‌ی دانشتوان .قۆناغی سێهه‌م دابه‌ش كردنی فۆرمی ڕاپرسیه‌كه‌مان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌رێگه‌ی نمونه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی  ( العینة العشوائیه‌  ) له‌ناو گه‌ره‌ك و بازار و فه‌رمانگه‌كانی حكومی و ناحكومیه‌كاندا .

تێبینی له‌كۆی  دابه‌شكردنی 3100     فۆرم،پاش وردبینی كردنی فۆرمه‌كان ( 3050 ) فۆرمی بێ هه‌ڵه‌ مان ده‌ست كه‌وت . 

ز پارێزگا ژماره‌ی قه‌زا ژماره‌ی فۆرم
1 سلێمانی 13 1082
2 هه‌ولێر 8 987
3 دهۆك 6 638
4 كه‌ركوك 3 343

كۆی گشتی هه‌رێم

30

3050

 

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.