بەشەکان

سندووقی نێودەوڵەتی دراو : تاوەکو 2021 ئابووری جیهان 12 تریلیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

بەشەکان

بەڕێوەبەری سندووقی نێودەوڵەتی دراو رایگەیاند قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی زۆربەی سامانی سندووقەکە کە نزیکەی 1 تریلیۆن دۆلارە لە چەشنی قەرز و یارمەتی دارایی خەرجبکرێن.
کریستالینا جۆرجێڤا، بەڕێوەبەری سندووقی نێودەوڵەتی دراو رایگەیاند، تەنانەت ئەگەر ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزرایەوە، ئابووری جیهان دەبێت بەرەو نۆژەنبوونەوە بڕوات.
سندووقی نێودەوڵەتی دراو لە دوایین پێشبینی خۆیدا رایگەیاند ئابووری جیهان بەرێژەی سەدا 4.9 لە کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەشە دەکات.
بەڕێوەبەری سندووقەکە دەڵێت پێشبینیدەکەن کۆی زیانە ئابوورییەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆی کۆرۆنا بەرزبێتەوە بۆ 12 تریلیۆن دۆلار تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021.
سه‌رچاوه‌  :  https://www.rudaw.net/sorani/business/27062020
We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.