بەشەکان

نا بۆ جگه‌ره‌كێشان

بەشەکان

نا بۆ جگه‌ره‌كێشان

ڕۆژی ٣١ مایس هه‌موساڵیك ڕۆژی جیهانی نا بۆ جگه‌ره‌ كێشانه‌

دوای توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه‌ له‌سه‌ر 290 هه‌زار كه‌س كراوه‌ و تێیدا زاناكان چاویان خشاندووه‌ته‌وه‌ به‌ تۆماری پزیشكیی ئه‌و كه‌سانه‌دا و زانیارییان وه‌رگرتووه‌ له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیان و بڕی ئه‌و توتنه‌ی له‌ شێوه‌ی جگه‌ره‌دا ده‌كێشن، روون بووه‌ته‌وه‌ بۆیان ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ یه‌ك جگه‌ره‌ش ده‌كێشن مه‌ترسی مردنی پێش وه‌ختیان به‌ڕێژه‌ی (69%) زیاتره‌، ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییش له‌و كه‌سانه‌دا به‌ڕێژه‌ی (9%) زیادیكردووه‌، ئه‌وانه‌شی رۆژانه‌ له‌ یه‌ك جگه‌ره‌ زیاتر ده‌كێشن، رێژه‌ی مردنی پێش وه‌خته‌ تێیاندا (86%)یه‌ و ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانیش به‌ رێژه‌ی (12%)یه‌.

1.ساڵانە ٥۰۰ هەزار کەس لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە هۆی جگەرەکێشانەوە گیان لە دەست دەدەن.

2.ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن نزیکەی ۱٤ ساڵ کەمتر دەژین لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن.

3.ئەگەری مردن بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان لە کەسانی جگەرەکێش ۲۰ هێندەی کەسانی جگەرەنەکێش زیاترە.

4.هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە هەوکردنی درێژخایەنی ڕێڕەوی هەوا جگەرەکێشانە.

5.یەکێک لە هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ جگەرە کێشانە.

6.جگەرە هۆکارێکی بەهێزە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی پووک و ڕەشبوون و کلۆربوونی ددان و شێرپەنجەی ناو دەم.

7.یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی سوورێنچک و گەدە و پەنکریاس و چەندەها نەخۆش تر.

  1. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌مرن به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ رێژه‌یه‌كی زۆریان له‌ جگه‌ره‌كێشه‌ مدمینه‌كانن .

لە دوای خوێندنەوەی ئەو هەموو زیانەو چەندەها زیانی تریش هێشتا هەر بەردەوامیت لەسەر جگەرەکێشان؟ پاکەتی جگەرەکەت لە گیرفانت دەرکە و جگەرەکانی بشکێنە و فڕێیدەرە ناو زبڵدان، چونکە ئەوە شوێنی جگەرەیە نەک ناو زاری پاکی تۆ.

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.