بەشەکان

دەرەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند کاریگەیەکی ئەرێنی لە سەر مرۆڤ و سروشت لە جیهاندا دروست کردوە

بەشەکان

دەرەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند کاریگەیەکی ئەرێنی لە سەر مرۆڤ و سروشت لە جیهاندا دروست کردوە ، هەرچەندە ئەم ڤایرۆسە بۆتە هۆکاری توشبون و مردنی هەزارەها مرۆڤ لە جیهاندا و داڕمانی ئابوری زوربەی دەوڵەتەکانی جهان و کۆمپانیا زەبەلاحەکان و ئیفلیج کردنی زوربەی بازاری بۆرصە دراو وچالاکیە وەرزشی و هونەر ی و بۆنە ئاینیەکان و گەشتیاریەکان و چەندەها چالاکی تر……
بەڵام لەدەرەنجام ئەم ڤایرۆسە چەند هاکاریگەریەکی ئەرێنی بەگشتی لە سەر دەوڵەتەکانی جیهان و مرۆڤ و سوروشت دروست کردووە :
یەکەم : پاکبونەوەی ئاو هەواو ژینگە لە جیهاندا بە هۆی وەستانی جوڵەی تەیارەو ئوتومبێل و وەستانی کارگەکانەوە ئەمەش بۆ خۆی هۆکارێکە بۆپاک بونەوەی ژینگە لەو گازە ژەهراویانە هۆکارە بۆ کەمبونەوەی ژماری مردن کە زۆر لەو ژمارەیە زیاترە کە بەهۆی کۆرۆناوە دەمرێت .
دووەم : کەم بونەوەی مردنی ڕوداوی هاتو چۆ .
سێیەم : بە گشتی خەرجی تاک کەم بۆتەوە تەنها بۆ شتومەکی خواردن و پاکژییە .
چوارەم : گرنگی دان بە پاک و تەمیزی و دورکەوتنەوە لە بەریەک کەوتن وەک تەوقەو ماچ و قەرەباڵغی.
پێنجەم : لێک نزیکبونەوەو دانشتنی ئەندامانی خێزانەکان لە گەل یەک.
شەشەم : پشودانی هەندیک فەرمانبەری کەرتی گشتی و تایبەت کە پێشتر ڕۆژانە بوماوەی زیاتر لە هەشت کاژێر کاریان کردوە.
حەوتەم : دروست بونی ڕوحی هاوکاری و یارمەتی لە نێوان حکومەتەکانی جهان دا وەلانانی شەڕو دژایەتی یەکتری٫ هەروەها لەسەر ئاستی تاکی مرۆڤەکانیش ئەو هاوکاریە و گەشەی کردووە.
هەشتەم :ئەمەتاقیکردنەوەیەکە بۆ هەومان بزانین تا چەند خۆڕاگرین و بڕوامان بەخۆمان هەیە و ترس و دڵەڕاوکێمان نیە وە لە کۆتایدا سەردەکەون ڕزگارمان دەبێت لەم بەڵایە.
نۆیەم : لە ڕوی ئیمان و باوەڕ بە خوای گەوڕە ڕوو لەزیاد بونە چەندەها کەس وازی لەئیلحاد هێناوە .
تێبینی چەندەها کاریگەری ئەرێنی تری هەیە … بۆ تۆی بەڕزێزی جێدەهێڵم کە بینوسی و ئەم بابەت دەوڵەمەند تر بکەیت…..

Image may contain: flower, plant, nature and food
We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.