بەشەکان

ئەمڕۆ به‌رواری 4 / 2 / 2020 رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە

بەشەکان

ساڵانە لە چواری مانگی دوو لە سەرانسەری جیهان چەندین چالاکی و کەمپەین بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجە بەڕێوەدەچن.

دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە بریتییە لە “من هەم و دەمێنمەوە”، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی تووشبووان و بەرەنگاربوونەوە و هۆشیاربوونەوەیە لەبارەی هۆکارە تووشکەرەکانی شێرپەنجە..
ێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی دەکات تووشبوون بە شێرپەنجە لەو وڵاتانەی کە خاوەن داهات و سیستەمێکی تەندروستیی لاوازن، تاوەکو ساڵی 2040 بە رێژەی لە 81% زیادبکات.
لە ساڵی 2018دا رێکخراوەکە 18 ملیۆن و 100 هەزار کەیسی تووشبوون بە شێرپەنجەی لە جیهاندا تۆمارکردووە و پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2040 ژمارەکەی بگاتە 29 بۆ 37 ملیۆن تووشبوو.

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.