بەشەکان

کۆبونەوەی داڤۆس

بەشەکان

ساڵانە جەندەها کەسایەتی سیاسی و ئابوری و ناوداری جیهانی لە هاوینەهەواری داڤۆس ، کە شوێنێکی دیاری یاری سەر بەفرە لە سویسرا لە کۆتایی کانونی دوهەم تا سەرەتای شوباتی هەموساڵێک کۆدەبنەوە, لەژێرناوی (کۆبونەوەی ئابوری جیهانی)

سەرەتای ئەم کۆبونەوەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧١، کاتێ کەسایەتیە جئهانییەکانی بواری ئابوری بڕیاریان دا کە ساڵانە کۆببنەوە و ئاڵوگۆری بۆچونەکانیان بکەن لە پێناوی ئایندەیەکی باشتردا بۆ هەموان. بەڵام ئەم کۆبونەوەوانە لە چوارچیوەی ئابوریدا دەرچو، بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هەمو ئەو بوارانەی گرتەوە کە لەو ساڵەدا جێی باس بوە.

ئەم کۆبونەوەیە، لە لایەن ١٠٠٠ کۆمپانییای جیهانیەوە هاوکاری دەکرێت، بەشداری ئەندامێتی  ٤٢.٥٠٠ فرانکی سویسریە و ئەندامێتی ساڵانەش ١٨ هەزار فرانکە.. واتا بەشداری لەم کۆبونەوەیەدا بە خۆرایی نیە، ئەم کۆبونەوەیە، پارەیەکی زۆری تێدەچێت، کە زوربەی بۆ ئاسایش کۆبونەوەکە و میوانەکانێتی، بۆ نمونە تێچوی کۆبونەوەی ساڵی پار ٢٠١٩ نزیکی ٢٠ ملیۆن ئۆیرۆ بوە..

لەم کۆبونەوەیەدا، زیاتر لە ٢٠٠ دانێشتنی جیاواز سازئەدرێت، دەربارەی کێشەجیهانیەکان، کە کەسایەتی هەمەجۆر بەشداری تێدا دەکەن.

یەکێک لە سیماکانی ئەم کۆبونەوەیە، دانیشتین و یەکتربینینی سیاسیەکانە، لەبەرئەوەی کەسە دیار و دەسترۆشتوەکانی وڵاتانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن.

بەشداری نوێنەرانی کورد لەم کۆبونەوەیەدا، گرنگیەکی دبلۆماسی گەورەی هەیە، چونکە لە ماویەکی کورت و لە شوێنێکی دیاریکراودا، ئەتوانیت زۆرترین کەسایەتی ببینیت، بێگومان هەمو چاوپێکەوتنەکان، پێش گرتنی کۆبونەوەکە، دیاریکراوە.

  

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.