بەشەکان

پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی ٢٣٥ ساڵه‌ی شاری سلێمانی

بەشەکان

ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ١٤ /١١ / ٢٠١٩ یادی ٢٣٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلیمانیه‌ شاری ڕۆشنیری و داهێنان و به‌رخوردانه‌ ، به‌و بۆنه‌ پێرۆزه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبای ئاراسته‌ی گه‌لی كوردو تاك به‌تاكی هاوڵاتیانی شاره‌ حیاته‌ ده‌كه‌ین هیوادارین هه‌رده‌م له‌ پێشكه‌وتن و بره‌ودابێت له‌گشت بواره‌كاندا .

شاری سلێمانی لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لەساڵی ١٨٥١ وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ میلیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیادایە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش  کانێسكان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.

میستەر ریچ کە ساڵی ١٨٢٠ ھاتۆتە سلێمانی واتا (٢٦)ساڵ پاش دروستکردنی شارەکە، ژمارەی دانیشتوانی بە دە ھەزار کەس خەمڵاندوە دوای ئەوە ئەڵێت: سلێمانی (٢٠٠٠) ماڵی ئیسلام. (١٣٠) ماڵە جولەکە (٩) ماڵی دیانی کلدانی، ٥ماڵی ئەرمەنی تیا بووە، کۆی ماڵەکان ئەکاتە (٢١٤٤). ئەگەر ھەرماڵێک بە پێنج کەس دابنێین ئەکاتە (١٠٧٢٠) کەس..

  • بە گوێرەی ساڵنامەی عوسمانی ساڵی ١٩٠٧ ژمارەی دانیشتوان (٨٠٢٧) موسڵمانو (٣٦٠) نا موسڵمان کە ئەکاتە (٨٩٦٣) کەس.
  • سەرچاوەکانی تر لە ساڵی ١٩١٣ دا ژمارەی دانیشتوانی ھەموو ناوچەی سلێمانییان بە (٥١٦٠٠) کەس داناوە کە (٤٨٦٠٠) یانموسڵمان و (٩٠٠) یان دیان و (٢١٠٠)یان جوولەکەن. ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانیان بە (٢٦٠٠٠) کەس داناوە، لە وانە (٢٤٨٢٥) کەس موسڵمان و (١٠٠٠) کەس جوولەکە و (١٧٥)دیان.
  • لە سەردەمیئینگلیزدا بە گوێرەی ڕۆژنامە پێشکەوتن ساڵی ١٩٢٠ ژمارەی ناوچەکە بە (٦٢٧٢٢)کەس دائەنێ. دانیشتوانی شاری سلێمانی بە دە ھەزار کەس داناوە.
  • ساڵی ١٩٢٥–١٩٢٦ سلێمانی خۆی بریتی بووە لە ١٣–١٤ ھەزار کەس. دوای ئەوە لە کاتی حوکمەتیعێراقدا و لە ساڵی ١٩٢٧ وە سەرژمێری دەستی پێکرد: ١٩٢٧- ١٩٣٧- ١٩٤٧- ١٩٥٧- ١٩٦٥ – ١٩٧٦-١٩٨٨
  • ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٧ دا بە گوێرەی تۆماری ڕەسمی (٢٣٤٧٥) کەس بووە.
  • ساڵی ١٩٥٧ بریتی بووە لە (٤٨٨١٢) کەس.

له‌ یادی ٢٣٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی
سلێمانی شاری شاران شاری قوربانی و به‌رخۆدان
دیرۆکی شاری سلیمانی له‌ سه‌حنی مێژوودا چه‌ند ڕاستییه‌کی ئه‌م شاره‌مان بۆ باس ده‌کات که‌بوونه‌ته‌ ڕه‌مزی شار
سلیمانی به‌م شوێنانه‌و جێگایانه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌:
١-سلێمانی ٣٤ گردی تیابووه‌ وه‌کو گردی مامه‌یاره‌،سلیم بگ،شیخ محی الدین،سه‌رچنار ،جۆگه‌…….
٢-سلێمانی بێجگه‌ له‌کانی٤٢ کارێزی تیابوو وه‌کو کارێزی وه‌ستاشریف،کانیسکان،مجیدبگ،قه‌ره‌جاوا……
٣-سلێمانی ٢١ گۆرستانی تیابوو وه‌کو قه‌برسانی سه‌یوان،شه‌هیدان،شیخ محی الدین،ئابڵاخ،شیخ مارف
٤-سلێمانی ٣٢ مه‌رقه‌د و شه‌خصی تیابوو کاک ئه‌حه‌مه‌دی شێخ ئه‌سحابه‌سپی،شیخ مارفی نۆدێ…
٥-سلێمانی ٣١ باخی تیابووه‌ باخی شێخ له‌تیف،سعید به‌گ،مجیدبه‌گ،سه‌رچنار،بختیاری
٦-تاساڵی ١٩٥٠ ژماره‌ی مزگه‌وته‌کانی ناوشاری سلێمانی٤٠ مزگه‌وت بووه‌ بیجگه‌ له‌ ته‌کییه‌و حوجره‌کان وه‌یه‌که‌مین مزگه‌وت مزگه‌وتی گه‌وره‌ بووه‌ که‌له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشاوه‌ دروستکراوه‌.

به‌ سوپاسه‌وه‌ ئه‌م ڤیدویه‌مان له‌ په‌یجی  XYZ  وه‌رگرتووه‌ 

کورتەیەک لە مێژووی شاری سلێمانی

کورتەیەک لە مێژووی شاری سلێمانیئەمڕۆ ٢٣٣ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییە#XYZgraphics

Posted by XYZ on Monday, November 13, 2017

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.