بەشەکان

له‌یادی٦٣ ساڵه‌ی كۆچی دوایی شیخ محمودی نه‌مر

بەشەکان

له‌یادی٦٣ ساڵه‌ی كۆچی دوایی شیخ محمودی نه‌مر ریكخراوی شار بۆ ڕاپرسی سه‌ری رێزو نه‌وازش داده‌نه‌وینین  و یاده‌كه‌ی به‌رز ده‌نرخێنین .

لە یادی ساڵ ڕۆژی ٩ تشرینی یەکەم ١٩٥٦ ـە کە ٦٣ ساڵ پێش ئێستا یەکەم مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی نەمر کۆچی یەکجارەکی و ماڵئاوایی لە کورد و کوردستان کرد

بەڵێ یادی مەلیکێک کە عەرش و تاجی شاھانەی جێنەھێشت بۆ نەوەکانی و بۆ گەلەکەشی بەڵکو مێژوویەک لە خەبات و بەرخۆدان و بەگژاچوونەوە و ململانێی سەختی لەگەڵ داگیرکەرانی وڵاتەکەیدا بۆ جێھێشتین کە لە لاپەڕەکانی میژوی كوردایه‌تیدا  نەوەکان بۆ یەکتری بگێڕنەوە.

 لە ئاست گەورەیی و ھەوڵ و ھیمەت و کۆششەکانی شێخی نەمر بۆ بەمەنزڵ گەیاندنی کورد جگە لە نووسینی نامەیەک بۆ فلادیمێر ئیلیچ لینین ڕابەری ئەوسای پارتی کۆمۆنستی سۆڤیەت و سەرۆکی یەکێتیی کۆمارەکانی سۆڤیەتی جاران کە داوای کۆمەک و پشتیوانی لێدەکات بۆ دۆزی ڕەوای کورد و بە پشت و پەنای گەلانی چەوساوە و بندەست وەسفی دەکات

ئەم سێ نیوەدێڕەیە لە شیعری جەنابی شێخی نەمر خۆی وەکو ھەڵوێستێک لە

لوتکەدا کە بە دوژمنان و داگیرکەرانی دەڵێت

نامەوێ ژینی ئەسارەت بەسمە عومری گومڕەھی
نایکەمە سەرخۆم بە دەستی مودەعی تاجی شەھی
قەت بە ئەمری دوژمنانم نامەوێ فەرمان ڕەھی

ئه‌مه‌ش کۆپلەیەکە لە شیعری بازیانی خوێناوی کامەران-ی شاعر  بۆ شیخی نه‌مری وتووه

زیندانەکانی ھیندستان
خۆڵەمێش گەرووی بازیان
خوێناوی چەمی کەناروێ
زامی دوژمن کە دێتە سوێ
ئاوباریکی دابێژراو
بە گوللەی دەسڕێژی بەتاو
ئەتناسن گەورەی کۆچ کردوو
ئەی تێکۆشەری نەمردوو .

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.