بەشەکان

كورد نابێت پشت به‌ئه‌مریكا ببه‌ستێت

بەشەکان

لەم دیمانەیەی لەگەڵماڵپه‌ری  (پەیسەر پرێس) پرۆفیسۆر ئه‌حمه‌د ئۆزەر كە كوردە و دانیشتووی شاری مێرسینی توركیایە، چه‌ند پرسیارێكمان له‌و دیمانه‌یه‌   هه‌لبژاردووه‌ كه‌ باس لە ئاماژەكانی سەرەتای كۆتاییهاتنی دەسەڵاتداری ئاكەپە دەكات و باسی هەوڵەكانی ئەردۆغان دەكات كە دەخوازێت لە رێگایەوە تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە

 

پ: لەبارەی هەڕەشەكانی ئەردۆغان بۆ هێڕش كردنە سەر رۆژهەڵاتی فوڕات چی دەڵێیت؟ پێتوایە ئەردۆغان ئۆپاراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات؟ 
وەڵام: ئەردۆغان تەنگەتاو بووە، بۆیە دوورنیە هێڕش بكات.

پ: بەبێ رەزامەندی ئەمریكا ئەم كارە دەتوانێ بكات؟
وەڵام: ئەمریكا وڵاتێكی پراگماتیستە. كاتێك مەسەلە هاتە سەر هەڵبژاردنی لایەنێك لە نێوان كورد و تورك، ئەگەرێكی زۆرە ئەمریكا توركیا هەڵبژێرێت. بەلانی كەم ئەمریكا خۆی بێدەنگ دەكات. بێدەنگی ئەمریكاش بەسە بۆ توركیا بۆ ئەوەی ئامانجەكەی بپێكێت.

پ: بەڵام وەكو دیارە رۆژئاوا بۆ ئەمریكا ناوچەیەكی بەبایەخە و رەهەندی ستراتیژی هەیە؟
وەڵام: هەرێمی كوردستانیش بۆ ئەمریكا گرنگ بوو. لە مەسەلەی ریفراندۆمدا دیار بوو كە ئەمریكا بە هەرێمی كوردستانی گووتبێت ریفراندۆم ئەنجام بدە، بەڵام دواتر كە توركیا گوشارەكانی خستەگەڕ ئەمریكا خۆی كێشایەوە. من ناڵێم هەمان شت لە رۆژهەڵاتی فوڕات دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بەدووری نازانم. ئەگەر توركیا هێڕش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان سوپرایز نیە. پێویستە بە تەنیا بە پشتبەستن بە ئەمریكا كورد ملی رێگا نەگرنەبەر. دەكرێت پشتگیری لە ئەمریكا وەربگرن، بەڵام دەبێت بەردەوام كورد پڵانی (B) هەبێت. چونكە ساتێك دێت ئەمریكا بەجێت دێڵێت و دەڕوات و سوپاكەی دەكێشێتەوە، بە توركیا دەڵێت من پەیوەندیم پێوە نەماوە چی دەكەیت بیكە.
راستە ئەمریكا بۆ ئەوەی بتوانێ هەژموون بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قەفقاسیا و بەلقان پەیدا بكات، پێویستی بە ناوچەیەكی ئارام هەیە، ئەم ناوچەیەش كوردستانە. كورد لەلایەك لەدژی داعش جەنگی راگەیاند، هەروەها لەم چوارچێوەیەدا بۆ ئەمریكا بووە پەناگەیەكە، بۆ ئاسایشی ئیسڕائیلیش دەتوانێ رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت.

سه‌رچاوه‌  :    https://www.peyserpress.com/detail/3562

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.