بەشەکان

بارودۆخی عێراق

بەشەکان

عێراق بە خراپترین قۆناغی مێژویی خۆیدا تێدەپەرێت

ئەمەی خوارەوە، نوێترین زانیاری رێکخراوی ( هومان رایت ۆچ) ی دەربارەی ١٤ ساڵی رابوردوی عێراق:

زانیاریەکان دەربارەی باری ئاڵۆزی عێراق:

  • ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار ئاوه‌رەی ٦٤ وڵات بون.
  • ٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار ئاوەرەی ناوخۆ ( لەناو عێراقدا)
  • ١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار لە ئۆردوگادا ژیان بەسەر ئەبەن.
  • ٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵ و گەنجی بێ دایک و باوک ( لە نێوان مانگێ بۆ ١٧ ساڵ)
  • ٢ ملیۆن بێوەژن ( لە نێوان ١٥ بۆ ٥٢ ساڵ)
  • ٦ ملیۆن نەخوێندەوار کە نوسین و خوێندنەوە نازانن، لە پێشیانەوە شارەکانی ( بەصرا، بەغدا، نەچەف، ئەنبار)
  • ٣١٪ ی هاوڵاتیان بێ کارن لە پێشیانەوە شارەکانی موسەنا، بەغدا، دیالە، ئەنبار، بابل، بەغدا و کەربەڵا)
  • ٣٥٪ عێراقی لەژێر ئاستی هەژاریدان.
  • ٦٪ حەشیشە و مادەکانی بێهۆشی دەکێشن لە پێشەوەی ئەو شارانە ( بەغدا، بەصرا، نەجەف، دیالە و واست)
  • ٩٪ منداڵانی خوار تەمەن ١٥ ساڵ کرێکاری دەکەن.
  • ٣٩ جۆر نەخۆشی بڵاوبۆتەوە، لەوانە :کولێرا، شەلەلی منداڵان، نەخۆشی جگەر، سەرەتان.
  • وەستانی ١٣،٨٢٨ هەزار کارگە و دەزگای بەرهەمهێنان.
  • دابەزینی باری کشتوكاڵ لە ٤٨ ملیۆن دۆنم کە دەچێنرا بۆ ١٢ ملیۆن.
  • هێنانی ٧٥٪ لە بەرهەمی خوردەمەنی و ٩١٪ مادەکانی تر لە دەرەوە.
  • خوێندنی بنەرەتی لە خاپترین بارودۆخیدایە ( لە ١٤،٦٥٨ هەزار قوتابخانە، ٩ هەزاریان زیانیان پێکەوتوە و پێویستیان بە چاککردنە، ٨٠٠ هەزاریان بە قوڕ دروستکراون ١ پێویست بە ١١ هەزار قەتابخانەی نوێ هەیە)
  • عێراق ١٢٤ ملیار دۆلار لە ٢٩ وڵاتی جیهان قەرزارە.
  • فرۆشتنی نەوت لە ساڵانی (٢٠١٣-٢٠١٦) گەیشتۆتە هەزار ملیار دۆلار، کە نەیتانیوە، چارەسەری هیچ کێشەیەکی بنەرەتی عێراق بکات.

سەرچاوە: رێکخراوی مافی مرۆڤ –  ئه‌یلولی 2019Human Rights Watches Organizatio       

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.