بەشەکان

هەمو شێتک لەبارەى هەڵبژاردنەکەى (12)ى ئایاری 2018

بەشەکان

هاوڵاتییانی عێراق لە رێكەوتی (12)ی ئەم مانگە دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیستە براوەكانی هەڵبژاردنیش دەبێ ئیئتیلاف و هاوپەیمانیی پێكبهێنن بەمەبەستی پێكهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتو.

بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئەم هەڵبژاردنە گرنگییەكی زۆری هەیە بەتایبەت پاش ئەوەی گروپی تیرۆریستیی داعش تێكشكێنراوە و ئەو ناوچانەی لەژێر دەست دەرهێنراوەتەوە كە پێشتر داگیری كردبون، هەروەها شكستێكی گەورە بەسەر ئەو پارتە كوردییانەدا هاتوە كە بێ لەبەرچاوگرتنى دۆخەکە و زەمینەسازى پێویست بڕیارى ئەنجامدانى ریفراندۆمیان دا لە (25)ی ئەیلولی (2017)دا. ئەوەی نەگۆڕە لەم هەڵبژاردنەدا ئەوەیە كە پرۆسەكە لەدوای چوار ساڵ ئەنجام دەدرێت و كوتلەی شیعە و سوننە و هەروەها كوتلەی كوردی وەك پێكهاتەی سەرەكی دۆخەكە ماونەتەوە، بەڵام ئەوەی كە گۆڕاوە بریتییە لە هەڵوەشانەوەی پارت و هاوپەیمانەكانى پێشو وە پێكهێنانی هاوپەیمانی نوێ كە ركابەری دەكەن لە هەڵبژاردنەكەدا.

ئەمانەی خوارەوە ئەو داتا و زانیارییانەن كە پەیوەندیدارن بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی (2018)، كە چوارەم پرۆسەی لەو جۆرەیە لەدوای ئازادكردنی عێراق لە (9)ی نیسانی (2003)وە.

دانیشتوانی عێراق:
بەپێى داتاکانى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە ئەركی سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەى لەئەستۆیە؛ لە كۆی (36) ملیۆن هاوڵاتیی عێراق، (24) ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

دەنگدەران:
زیاتر لە (24) ملیۆن دەنگدەر بەسەر (18) پارێزگادا دابەش بون و هەر پارێزگایەكیش بازنەیەكی هەڵبژاردنە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە هاوڵاتیانی دەرەوەی عێراقیش، لە (19) وڵات دەنگ دەدەن.

كاندیدەكان:
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (6982)كەس خۆیان كاندید كردوە لە نێویاندا (2014) كاندیدی ژن هەن.

ناوەندەكانی دەنگدان:
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان (8148) ناوەندی دەنگدانى هەیە كە لەو ناوەندانەوە دەنگدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەدەچێت.

ئاوارەكان:
لەم هەڵبژاردنەدا (285) هەزار کەس کە بەهۆى شەڕ و دۆخى چەند ساڵى رابردووەوە لە زێد و ماڵى خۆیان نەماون و ئاوارە بون لە (70) كەمپدا (166) ناوەندی دەنگداندانیان بۆکراوەتەوە كراون لە (8) پارێزگادا و لەو کەمپانە دەنگ دەدەن.

كورسییەكانی پەرلەمان:
ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق (329) كورسییە كە (9) كورسی بۆ كەمینەكانی وەك مەسیحی و شەبەك و سابیئە و ئێزدییەكانن و (83) كورسیش بۆ ژنانە کە بەپێی سیستەمی كۆتا و لە چوارچێوەى لیست و قەوارەکاندا تەرخان كراون.

شێوازی دەنگدان:
دەنگدان بە شێوازی نیمچەكراوە دەبێت، واتە دەنگدەر لە یەککاتدا دەنگ بە قەوارە دەدات و لە هەمانکاتدا کاندیدى پەسەندکراوى خۆى دیارى دەکات، دەنگدەر سەربەستە لەوەى کاندید هەڵنەبژێرێت و لەو کاتەدا دەنگەکەى تەنها بۆ قەوارەکە دەبێت.

 

دەنگدەر:

لەم هەڵبژاردنەدا کۆمسیۆن بۆ کەمکردنەوەى ساختەکارى پەناى بردوەتە بەر دەنگدانى ئەلیکترۆن کە لە رێگەى کارتى بایۆمێترى ئەلیکترۆنى دەنگدانەوە دەبێت، بەڵام بەهۆى درەنگ خستنەکارى ئەو پرۆسەیە و بەدەمەوە نەچونى تەواوى دەنگدەران بەشێک لە هاوڵاتییان بایۆمێترییان نەکردوە و کارتى نوێى ئەلیکترۆنییان نیە، بەڵام کۆمسیۆن بۆئەوەى مافى دەنگدانى ئەو کەسانە نەخورێت، بڕیاریدا کە بتوانن بە هەمان کارتە کۆنەکەیان دەنگ بدەن.

لیست و هاوپەیمانێتیەكان:
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (86) لیست و هاوپەیمانی ركابەری دەكەن، كە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:

یەكەم: لیستی (النصر):

لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و هەرخۆشى سەرۆکى لیستەکەیە لە بەغدا. ئەم لیستە باڵێكی گەورەی ناو حیزبی دەعوە پشتیوانیی دەكات. پێشبینی دەكرێت بەشێكی زۆری دەنگەكان بەدەست بهێنێت بەتایبەت لە پارێزگای بەسرە بەهۆی بونی جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق كە بە كەسێكی تەكنۆكرات و خاوەن دەستكەوت لە وەزارەتەكەیدا ناسراوە ئەمە سەرەڕای بونی پارێزگاری بەسرە لە لیستی (النصر) كە هێزی جەماوەریی زیاتری بە لیستەكە بەخشیوە. لە پارێزگای نەینەواش، خالید عوبێدی وەزیری پێشوی بەرگریی عێراق سەرۆكایەتی لیستی (النصر) دەكات.

دوەم: لیستی (الفتح)
ئەم لیستە لەلایەن هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر سەرۆكایەتی دەكرێت وەك باڵی سیاسی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی وێنا دەكرێت.

سێیەم: لیستی (السائرون)
ئەم لیستە لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكرێت تێیدا چەندین كەسایەتیی خاوەن بۆچونی جیاواز هەن، لەوانە؛ هەڵگرانی بیروبۆچونی شیوعیەت، كە ئەمە شتێكی نوێیە و رەنگە كاریگەریی هەبێ لە هەڵبژاردنەكاندا، جگە لەوەش لەم لیستەدا سوننە مەزهەب و شیعە مەزهەب لەگەڵ كەسانی خاوەن بیری لیبراڵیزم بونیان هەیە.

چوارەم: لیستی دەوڵەتی یاسا
لەلایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق سەرۆكایەتی دەكرێت و كەسانی سیاسیی سەر بە حیزبی دەعوە و حیزبی (دعوە العراق) لەخۆ دەگرێت لەگەڵ كەسانی ئیسلامی و لیبراڵی.

پێنجەم: لیستی (تیار الحكمة)
لەلایەن عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكرێت و كەسانی گەنج لەخۆ دەگرێت لەسەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگای عێراقدا. ئەوەی ئەم حیکمە لە لیستەكانی دیكە جیا دەكاتەوە ئەوەیە كە خاوەنی دەزگا و دامەزراوەی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئاست بەرزە كە لیستەكانی دیكە نیانە.

شەشەم: لیستی (الوطنية)
ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی ئەم لیستە دەكات و كەسانی وەك سەلیم جبوری سەرۆكی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ساڵح موتڵەگ لەخۆ دەگرێت لەگەڵ چەندین كەسایەتیی دیكەی سیاسی و ئەكادیمی و لیبراڵ.

حەوتەم: لیستە كوردییەكان
لیستە كوردییەكان لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر دابەشبونیان پێوە دیارە بەتایبەت كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوكدا بەشداری ناكات و بایكۆتی دەنگدانی كردوە و دۆخی موسڵیش لەدوای كۆتاییهێنان بە داگیركاریی داعش هێشتا سەقامگیر نەبوە و ئاوارەكان هەمویان نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەپێى چاوەڕوانییەکان پێشبینى دەکرێت ئەو دۆخە كاریگەریی بۆ سەر ئەنجامەكان هەبێت.

هەشتەم: لیستی (القرار العراقی) بە سەرۆكایەتی ئوسامە نجێفی

نۆیەم: (كتلە الحل) بە سەرۆكایەتی جەمال كەربولی

دەیەم: لیستەكانی دیكە كە لیستی بچوكن و لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی سیستەمی سانت لیگۆی هەمواركراو رێژەیەكی ئەوتۆ لە كورسی بەدەست ناهێنن.

بەشێوەیەكی گشتی پێشبینی دەكرێت؛ ئیئتیلافەكەی حەیدەر عەبادی ببێتە گەورەترین فراكسیۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتایبەت كە عەبادی لەماوەی دو ساڵی رابردودا بە سەركەوتو هەژمار دەکرێت لە سەرۆكایەتیکردنی حكومەت و كۆتاییهێنان بە گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق.

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) پارتی بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمە و کۆمەڵی ئیسلامیش حەوتەم حیزبە.

1- پارتی دیموکراتی کوردستان: 641 هەزار و 363 دەنگ

2- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 311 هەزار و 768 دەنگ

3- بزووتنەوەی گۆڕان: 186 هەزار و 129 دەنگ

4- نەوەی نوێ: 145 هەزار و 2 دەنگ

5- هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 114 هەزار و 777 دەنگ

6- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 93 هەزار و 797 دەنگ

7- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 86 هەزار و 663 دەنگ 

رێژه‌ی ده‌نگدانی پارێزگاكان بڵاوده‌كاته‌وه‌

پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی عیراق لەهەر 18 بازنەكەی هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی عیراق كۆتایی هات.

سەعات 6:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرجەم ئامێرەكانی دەنگدان لە ناوەندەكانی دەنگدانی سەرتاسەری عیراق راگیران و پرۆسەی هەڵبژاردن كۆتایی هات.

به‌ پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌ پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیشه‌وه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌.

–    له‌پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ی ده‌نگدان  48% بووه‌.

–     له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگدان  56%  بووه‌.

–    له‌ پارێزگای موسڵ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 48% بووه‌

–    له‌ پارێزگای دیاله‌ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 45% بووه‌.

–    له‌ پارێزگای دهۆك ڕێژه‌ی ده‌نگدان 49% بووه‌.

–    له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 54% بووه‌.

–    له‌ قه‌زای سۆران رێژه‌ی ده‌نگدان  69% بووه‌

–    له‌قه‌زای ڕانیه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 58% بووه‌.

–    له‌ قه‌زای كه‌لار ڕێژه‌ی ده‌نگدان 41% بووه‌.

–    له‌قه‌زای مێرگه‌سوور ڕێژه‌ی ده‌نگدان 94% بووه‌.

–    له‌ قه‌زای چۆمان ڕێژه‌ی ده‌نگدان 73% بووه‌.

–    له‌ ناحیه‌ی ڕزگاری ڕێژه‌ی ده‌نگدان 48% بووه‌.

–    له‌ ناحیه‌ی ته‌قته‌ق ڕێژه‌ی ده‌نگدان 68% بووه‌.

–    له‌ ناحیه‌ی سێگردكان ڕێژه‌ی ده‌نگدان 72% بووه‌.

–    له‌ ناحیه‌ی بیاره‌ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 61% بووه‌.

–    له‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ڕێژه‌ی ده‌نگدان 45% بووه‌.

–   له‌ قه‌زای زاخۆ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 70% بووه‌.

–   له‌ قه‌زای كفری ڕێژه‌ی ده‌نگدان 51% بووه‌.

–   له‌ قه‌زای ئاكرێ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 73% بووه‌.

–   له‌ ناحیه‌ی خورماڵ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 61% بووه‌.

–   له‌ قه‌زای خه‌لیفان ڕێژه‌ی ده‌نگدان 72% بووه‌.

–   له‌ناحیه‌ی سێمێل ڕێژه‌ی ده‌نگدان 79% بووه‌.

–   له‌ قه‌زای رواندز ڕێژه‌ی ده‌نگدان 76% بووه‌.

–   له‌ ناحیه‌ی سیده‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگدان 73% بووه‌.

–   له‌ قه‌زای قه‌ڵادزێ ڕێژه‌ی ده‌نگدان 60% بووه‌.

–   له‌ ناحیه‌ی قوشته‌په‌ 63%ڕێژه‌ی ده‌نگدان % بووه‌.

–   له‌ قه‌زای  ئامێدی ڕێژه‌ی ده‌نگدان 78% بووه‌.

–   له‌ ناحیه‌ی سیروان 63% ڕێژه‌ی ده‌نگدان % بووه‌.

–  له‌ قه‌زای شاره‌زوور ڕێژه‌ی ده‌نگدان 53% بووه‌.

 -له‌قه‌زای خانه‌قین ڕێژه‌ی ده‌نگدان 52% بووه‌.

-له‌ ناحیه‌ی مه‌یدان ڕێژه‌ی ده‌نگدان 42% بووه‌.

-له‌ قه‌زای خورماتوو ڕێژه‌ی ده‌نگدان 52% بووه‌.

-له‌ سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ڕێژه‌ی ده‌نگدان 62% بووه‌.

بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە‌هەڵبژاردنی رۆژی 12ی ئاردا رێژەی بەشداری لەسەرتاسەری عێراق لەسەدا 44.52 بوە. لە‌هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان‌و هەردو پارێزگای كەركوك‌و نەینەوا رێژەی بەشداری دەنگدەران بەمجۆرە بوە؛ هەولێر: لەسەدا 43. سلێمانی: لەسەدا 50. دهۆك: لەسەدا 51. كەركوك: لەسەدا 40. نەینەوا: لەسەدا 53.

ژمارەی كورسییەكانی هەر پارێزگایەك لە‌پەرلەمانی عێراق جیاوازەو بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان دانراوە. بۆ دیاریكردنی بەهای هەر كورسییەكی پەرلەمان، ژمارەی ئەو دەنگانە دراون دابەشی ژمارەی كورسییەكانی پارێزگاكە دەكرێت‌و بەوەش بەهای كورسییەكی ئەو پارێزگایە دەردەچێت. لەخوارەوە لەسەر بنەمای ئامارەكانی كۆمسیۆن، بەهای هەر كورسییەكی پەرلەمان لەو پێنج پارێزگایە دەخەینەڕو.

                                                                                                                            

پارێزگای هەولێر: 

ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 570463

 ژمارەی كورسییەكان: 15 

 بەهای یەك كورسی: 38030 دەنگ

پارێزگای سلێمانی: 

 ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 700474 

 ژمارەی كورسییەكان: 18 

 بەهای یەك كورسی : 38915 دەنگ

 پارێزگای دهۆك:

 ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 544226

 ژمارەی كورسییەكان: 11

 بەهای یەك كورسی: 49475 دەنگ

  پارێزگای كەركوك: 

 ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 406529 

 ژمارەی كورسییەكان: 12

 بەهای یەك كورسی: 33877 دەنگ

  پارێزگای نەینەوا: 

 ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیان داوە: 891840

 ژمارەی كورسییەكان: 31 

 بەهای یەك كورسی: 28769 دەنگ

 

بەپێی کۆمیسیۆن ئەو کاندیدە دەرچووانەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەنگیان هێناوە لە لیستی گۆڕان، پارتی و نەوەی نوێن، هەروەها لە کەرکووکیش کاندیدێکی دەرچووی یەکێتی زۆرترین دەنگی هێناوە.

ناوی کاندیدە یەکەمەکان 

– یوسف محەممەد، کاندیدی گۆڕان لە سلێمانی: 70 هەزار و 933 دەنگ
– رابوون مەعرووف، کاندیدی نەوەی نوێ لە هەولێر: 44 هەزار و 470 دەنگ
– رێبوار تەها مستەفا، کاندیدی یەکێتی لە کەرکووک 63 هەزار و 721 دەنگ
– ئارام ناجی ساڵح کاندیدی پارتی لە دهۆک: 30 هەزار و 965 دەنگ

هەولێر

پارتی دیموکراتی کوردستان: 8

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 2

نەوەی نوێ: 2

بزووتنەوەی گۆڕان: 1

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 1

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: سفر

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 1

سلێمانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 8

بزووتنەوەی گۆڕان: 4

نەوەی نوێ: 2

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 1

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 1

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 1

پارتی دیموکراتی کوردستان: 1

دهۆک

پارتی دیموکراتی کوردستان: 10

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: سفر

بزووتنەوەی گۆڕان: سفر

نەوەی نوێ: سفر

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: سفر

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: یەک کورسی

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: سفر

أبرز الخاسرين

خسر العديد من النواب القدماء وبعض الوزراء المرشحين في انتخابات مجلس النواب 2018.
ولم يحقق المرشحون العدد الكافي من الأصوات ليعودوا إلى البرلمان، أو يمثلوا ناخبيهم في حقيبة وزارية أو منصب حكومي.
وبحسب النتائج النهائية التي أعلنتها المفوضية فجر أمس السبت، فان أبرز النواب الخاسرين هم كل من :(حنان الفتلاوي، سليم الجبوري، محمود المشهداني، خالد الاسدي، ميسون الدملوجي، همام حمودي، عباس البياتي، حيدر الملا، محمود الحسن، علي العلاق، صادق الركابي، عزيز كاظم علوان، محمد اللكاش، عامر الخزاعي، رحيم الدراجي، وجاسم محمد جعفر).
كما خسر كل من النائب مشعان الجبوري ونجله يزن، وموفق الربيعي، والسياسي المخضرم حسن العلوي.
أما أبرز الوزراء الخاسرون، فهم كل من وزيرة الاسكان والبلديات آن نافع الاوسي، ووزيرة الصحة عديلة حمود، ووزير التخطيط والتجارة سلمان الجميلي، ووزير العدل حيدر الزاملي.

ئومێد محەمەد – بەغدا

پاش ئەوەى شەوى هەینى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى ڕاگەیاند هاوکات ناو و ڕێژەى دەنگى کاندیدەکانیشى بڵاوکردەوە.

بەپێى ڕێژەى دەنگى کاندیدەکان نورى مالیکى سەرۆکوەزیرى پێشووترى عێراق و سەرۆکى لیستى دەوڵەتى یاسا بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بە بەدەستهێنانى زیاتر لە ١٠٢ هەزار دەنگ بووە بە یەکەمى ئەو کاندیدانەى کە دەنگیان پێدراوە لەسەرتاسەرى وڵات.

ڕیزبەندى کاندیدە یەکەمەکانی عێراق لە لیستە جیاوازەکان بەمشێوەیە:

١-نوری مالکی ١٠٢هەزار ١٢٨دەنگ لە دەوڵەتی یاسا پارێزگاى بەغدا

٢-خالد عوبەیدی ٧٢ هەزار و ٦٩٠دەنگ لە هاوپەیمانى نەسر پارێزگاى نەینەوا

٣-یوسف محەمەد ۷٠ هەزار دەنگ لیستى گۆڕان لە پارێزگاى سلێمانی

٤-ڕێبوار تەها ٦٣هەزار و ٧٢١ دەنگ لیستى یەکێتی لە پارێزگاى کەرکوک

٥-هادی عامری٦٣ هەزار و ٥٦٨ دەنگ لیستى فەتح لە پارێزگاى بەغدا

٦-حەیدەر عەبادی٥٩ هەزار ٧١٠ دەنگ هاوپەیمانى نەسر لە پارێزگاى بەغد

٧-میران محەمەد ٥٥ هەزار و ٩٨٥ دەنگ لیستى یەکێتى لە پارێزگاى سلێمانى

٨-ماجیدە عەبدولەتیف٥٥ هەزار ١٨٤ دەنگ هاوپەیمانى سائیرون لە پارێزگاى بەغدا

٩-ڕابون مەعروف٤٤ هەزار ٤٧٠ دەنگ لیستى نەوەى نوێ لە پارێزگاى هەولێر

١٠-محەمەد حەلبوسی ٤۱ هەزار دەنگ لیستى ئەنبار ناسنامەمانە لە پارێزگاى ئەنبار

ڕۆژى ١٢ ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەچوو.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ناو و ژمارەی دەنگەکانی سەرجەم کاندیدە دەرچووکانی لە ھەڵبژاردندا بڵاو کردەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت پێشتر  کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە تێدا لیستی ھاوپەیمانێتی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە بەدەستھێنانی زیاتر لە ٥٤ کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمان و بە جیاوازی حەوت کورسی لەگەڵ لیستی فەتح براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکە بوو.

بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن لیستی سائیرونی موقتە سەدر بە ٥٤ کورسی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان بووە دوای ئەو لیستی فەتح بەسەرۆکایەتیی ھادی عامری بە ٤٧ کورسی دووەم بووە دواتر لیستی ھاوپەیمانی نەسر بە ٤٢ کورسی و دەوڵەتی یاسا بە ٢٦ کورسی پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

لە لیستەکانی ھەرێمی کوردستان  بەپێی ئەنجامە گشتییەکان پارتی لەسەر ئاستی عیراق بەبەدەستھێنانی ٢٥کورسی لە پلەی یەکەمدایە، پاشان یەکێتی ١٨ کورسی، گۆڕان پێنج کورسی، نەوەی نوێ چوار کورسی، ھاوپەیمانی  دوو کورسی، یەکگرتوو دوو کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی دوو کورسی بەدەست ھێناوە.

 

ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی كامەن كە ساختەكاریان بۆكرا؟
راپۆرتی شیكاری: محەمەد رەئوف
تەواوی خشتەی سندوقەكانی پارێزگای سلێمانی لەبەردەستی ” درەو میدیا”یە،ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن خستویەتیە بەردەستی لایەنەكان  رەسمیەو هی كۆمسیۆن خۆیەتی  كاتێك لێكدانەوە بۆ دەنگەكانی ناویان دەكەیت بە ئاسانی بۆت دەردەكەوێت كە لە تەواوی سندوقەكاندا ناوی شەش كاندیدی 162 ی یەكێتی كاندیدی ژمارە( 1 ، 5 ، 10 ، 21 ، 31 ، 34 )  دەنگەكانیان دووبارە بووەتەوە لە سندوقەكاندا و دەنگیان بۆ زیادكراوە كە ئامێرەكان پرۆگرامكراون، ئەو شەش كاندیدە دەنگیان هەبوو بێت لەو سندوقانە یان نا ، ژمارەی دەنگی خۆیان بۆ نوسراوە، لەهەر سندوقێكدا بە تێكڕا 40 دەنگ بۆ ئەو كاندیدانە زیادكراوە بەپێی سندوقەكان، لە كۆی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەو شەش كاندیدە ( 118 هەزار و 720 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە، تەنها لە دووبارەی ( باركۆدی) فۆرمی دەنگدانەكە كە لەلایەن ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنەوە خراوەتە بەردەستی لایەنەكان، جگە لە شێوازەكانی دیكەی ساختەكاری.

چی رویدا لە 12ی ئایاردا؟ 
ئەوەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا رویدا بۆ لایەنە ناڕازییەكانی هەرێمی كوردستان شۆكێكی گەورە بوو، شۆكێك كە نەیاندەزانی چۆن و بەچی رێگەیەك ساختەكاریان بەرامبەر كراوە؟،  بەڵام لەدوای وەرگرتنەوەی هارد دیسكی دەنگەكان لە رۆژی 25/5/2018 ئینجا لایەنەكان بۆیان روون بۆوە چۆن ساختەكاریان لێكراوە.

دوای پێدانەوەی هارد دیسكەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بە لایەنەكان، لایەنەكان كەوتنە كنە و پشكنینی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی، سەرەتا نائومێدبوون دوای ئەوەی بۆیان دەركەوت هیچ كێشەیەك لە ژمارەی دەنگ و شریت و كۆپی وەرەقەی دەنگی سندوقەكاندا نەبوو، بەڵام دوایی تەركیزخستنە سەر دەنگەكانی یەكێتی و سەیركردنی باركۆدی فۆرمی دەنگدانەكە، ئیدی فێڵەكەیان دۆزیەوە، كە ( باركۆدی) دەنگەكان دووبارەی زۆری تێدایە و دەبێت هەر دەنگەدەرێك باریكۆدی خۆی هەبێت و نابێت لە تەواوی عێراقدا ئەو باركۆدانە دووبارەی تیا بێت، چونكە هەر هاوڵاتیەك باركۆدی خۆی هەیە، بەڵام لە سندوقێكدا كە بە تێكڕا 40 بۆ 50 باركۆدی فۆرمی دووبارەی تێدایە، دواتر چوار لایەنە ناڕازیەكە ( گۆڕان ، كۆمەڵ ، یەكگرتوو ، هاوپەیمانی ) هەوڵەكانیان چڕكردەوە و چەندین تیمیان پێكهێنا و ئەوەی پێی گەیشتن بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگربوو بەم شێوەیە بوو:.
لە رۆژی دەنگداندا ئەو ئەنجامەی بە میمۆری نێردراوە بۆ ناوەندی نیشتمانی كۆمسیۆن لە بەغداد تەنها دەنگی شریتەكان بووە و لە سندوقەكاندا كارتی دەنگدانەكان كەمتر بووە یاخود هەر نەبووە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی دەنگەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە و گەڕانەوەی هارد دیسكەكە لە بەغداوە بۆ سلێمانی، لە سلێمانی بۆ ماوەی 2 رۆژ دواخرا تیایدا شریتی ئەنجامی دەنگدانەكە ئاساییە لەبەرئەوەی ئامێرەكان پرۆگرام كراون و لە ئەنجامەكەدا دەنگەكان بۆ ئەو شەش كاندیدە دانراوە، كە شریتی ئەنجامەكە بەراورد كراوە بە كارتی ناو سندوقەكان بە شێوەیەك زۆر زۆر بووە جیاوازییەكە پڕنەكراوەتەوە بۆیە هاتوون فۆرمی دەنگدانەكانیان كۆپی كردووە و سندوقەكانیان پێ پڕكردوەتەوە، بیریان لەوە نەكردوەتەوە كە لەگەڵ كۆپیكردنی كارتەكان باركۆدەكەش كۆپی دەكرێت و دووبارە دەبێت، بۆیە 90%ی سندوقەكان باركۆدی فۆرمی دەنگدانەكانیان دووبارەی تیابووە، بەم شێوەیە:
بە تێكڕا بەپێی ئەو ئەنجامەی لایەنە ناڕازییەكان پێی گەیشتوون و جیایانكردوەتەوە لەهەر سندوقێكدا بە تێكڕا ( 40 دەنگ) بۆ شەش كاندیدی دیاریكراوی یەكێتی زیادكراوە، بۆ نمونە لە بنكەی دەنگدانی پیرەمێرد ( 126404 لە وێستگەی ژمارە 04 ) هەریەك لە كاندیدەكانی ( 1 ، 5 ، 10 ، 21، 31 ، 34 ) بۆ هەریەكەیان ( 8 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە، لە بنكەی دەنگدانی كەمال كوردی  ( 226109 لە وێستگەی ژمارە 05 ) هەریەك لە كاندیدەكانی ( 1 ، 5 ، 10 ، 21، 31 ، 34 ) بۆ هەریەكەیان ( 10 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە.
لە بنكەی دەنگدانی شەهید جەمال تاهیر  ( 226101 لە وێستگەی ژمارە 02 ) هەریەك لە كاندیدەكانی ( 1 ، 5 ، 10 ، 31 ) بۆ هەریەكەیان ( 10 ) دەنگ و كاندیدەكانی ( 21 ، 34 ) هەریەكی ( 9 ) دەنگیان بۆ زیادكراوە..

بەم شێوەیە تەواوی وێستگە و بنكەكانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی باركۆدەكان دووبارەن و دەنگەكانیان بۆ ئەو شەش كاندیدە زیادكردووە، بەپێی هارد دیسكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئۆفیسی سلێمانی. 
 بەم شێوازە بۆ سەرجەم ئەو سندوقەكان ئەو شەش كاندیدە دەنگیان بۆ زیادكراوە، كۆی سندوقەكانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی لە ( 3118 ) سندوق پێكهاتووە، بەڵام لەكۆی سندوقەكان نزیكەی ( 150 سندوقی) دەنگی بۆ زیاد نەكراوە و ئاسایی بووە واتا (2968 ) سندوق دەنگ بۆ ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی زیاد كراوە، كە بە تێكڕا هەر سندوقێك ( 40 ) دەنگی بۆ زیادكراوە، كۆی گشتی ئەو دەنگانەی بۆ ئەو شەش كاندیدە و دیارە یەكێتیش زیادكراوە دەكاتە ( 118 هەزارو 720 ) دەنگ زیادكراوە.
بەپێی ئەو زیانیاریانەی ” درەو میدیا ” دەستی كەوتووە، یەكێك لەو لایەنە ناڕازییانە كە تانەی لە دەنگەكان داوە، وردبینی بۆ تەنها ( 65 ) سندوقی دەنگدان كردووە  ( 2646 ) دەنگ بۆ ئەو شەش كاندیدە زیادكراوە كە هەر سندوقێك بە تێكڕا ( 40 دەنگ )ی بەردەكەوێت، كە بە تێكڕا لە ( 118 هەزار و 720 دەنگ ) بۆ ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی زیادكراوە.
 لایەنێكی تری ناڕازی كە وردبینی بۆ  ( 82 ) سندوقی دەنگدان كردووە،  تەواوی دەنگ و كارتەكانی ناوی  ( 3457 ) باركۆدی فۆرمی دەنگدانی دووبارەی تێدابووە، دەنگی دووبارە بۆ ئەو شەش كاندیدە زیادكراوە، كە هەر سندوقێك بە تێكڕا ( 42 ) دەنگی بەردەكەوێت كۆی ئەو دەنگانەی بۆ ئەو شەش كاندیدەی یەكێتی زیادكراوە ( 124 هەزارو 656 ) دەنگ بووە.
لە پارێزگای سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ( 267442 ) دەنگی بەدەستهێناوە، ئەگەر ئەو ژمارە زیادكراوەی لێدەربكرێت دەكاتە (142786) دەنگی بۆ دەمێنێتەوە، ئەمە تەنها لە باركۆدی دووبارەی كارتەكان، ئەمە سەرەرای رێگەكانی دیكەی ساختەكاری لە دەنگدانی تایبەت و لە دروستكردنی كارت، كە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی ” درەو میدیا ” كەوتووە تەنها لە پارێزگای سلێمانی ( 104 هەزار ) كارتی دەنگدان دروستكراوە بۆ ساختەكاری. 
بەو پێیەش بەپێی زانیارییەكان یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی ( 90 هەزار دەنگی ) بەدەستهێناوە، باڵیۆزی توركیا لای یەكێك لەلایەنە سیاسییەكان رایگەیاندبوو، بەپێی زانیاری ئەوان یەكێتی لە سلێمانی تەنها ( 90 هەزار ) دەنگی بەدەستهێناوە و ئەوی دیكەی بۆ زیادكراوە، بەو پێیەش نزیكەی ( 177 هەزار ) دەنگ بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان زیادكراوە، كە دەنگی لایەنەكانی دیكەیە، بەپێی دەنگی راستەقینەی خۆی بێت یەكێتی تەنها سێ كاندیدی لە سلێمانی دەرچووە كە یەكێكیان بە كۆتا بووە. لە داهاتوودا وردتر دەنگی راستەقینەی لایەنەكانی دیكە بڵاودەكەینەوە. 
 
ئەو شەش كاندیدەی ساختەكارییان بۆ كراوە 
بەپێی ئەو خشتەیەی لەبەردەستی ” درەو میدیایە” ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن خستویەتیە بەردەستی لایەنەكان واتا خشتەكە رەسمیەو هی كۆمسیۆن خۆیەتی. لە تەواوی سندوقەكانی پارێزگای سلێمانی دەنگ بۆ تەنها شەش كاندیدی یەكێتی زیادكراوە كە ئەوانیش  پێكهاتوون لە كاندیدەكانی ژمارە ( 1 ، 5 ، 10 ، 21، 31 ، 34 ) كە بەپێی ئەنجامەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەو شەش كانیددیە بریتین لە 
كاندیدی ژمارە ( 1 ) : جوان ئیحسان كە ( 28157 ) دەنگی بەدەستهێناوە 
كاندیدی ژمارە ( 5 ) :  بڵێسە جەبار فەرمان كە ( 26941 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی ژمارە ( 10 ) : بەختیار جەبار عەلی كە ( 20827 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی ژمارە ( 21 ) : ئارەزوو مەحمود  كە ( 18608 ) دەنگی بەدەستهێناوە 
كاندیدی ژمارە ( 31 ) : حەسەن ئالی كە ( 18751 ) دەنگی بەدەستهێناوە 
كاندیدی ژمارە ( 34 ) : تەها حەمە ئەمین كە ( 16527 ) دەنگی بەدەستهێناوە 
واتا ئەو شەش كاندیدەی كە دەنگەكانیان دووبارەن لە باركۆدی سندوقەكانی دەنگدان  هەر شەشیان دەرچوون، بەڵام لەو 8 كاندیدەی یەكێتی كە لە سلێمانی دەرچوون ناوی ( د. میران محەمەد و شیروان میرزا ) ناویان دووبارە نیە لە باركۆدی سندوقەكان واتا بەم شێوازەی ساختەكاریی ساختەكارییان بۆ نەكراوە، بەڵام نازانرێت بە شێوازی تر ساختەكاریان بۆ كراوە یان نا؟.

كێشەكە تەنها لەوەدانیە كە ساختەكاری بەرامبەر لایەنەكانی تر كراوە بەڵكو یەكێتی ساختەكاری بەرامبەر بە كاندیدەكانی خۆشی كردووەو ئەو شەش كاندیدە ناوەكانیان پرۆگرام كراوەو لە سندوقەكاندا دەنگیان هەبوبێ یان نا ئامێری ئەلكترۆنیەكە دەنگی بۆ ئەو شەش كاندیدە نوسیوە، هەربۆیە كاندیدی تەنها یەك گروپی دیاریكراوی ناو یەكێتی دەرچونەو گروپەكانی تری ناو یەكێتی بە كۆتاش كاندیدیان دەرنەچووە، كە هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی كە ئەنجامەكە دەرچووە توشی شۆك بوون، چونكە ئاگاداری ئەو كارە نەبوون. 

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.