بەشەکان

هەڵبژاردن لە ئیسرائیل له‌ مانگی ئه‌یلولی 2017

بەشەکان

لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل   20/9/2019    هیچ حیزبێکی سیاسی کورسی تەواوی بەدەست نەهێناوە، حیزبی لیکودی بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ ٣١ کورسی و حیزبی کحول (زەرد و سپی) بە سەرۆکایەتی غاندز ٣٣ کورسی بەدەست هێناوە، بە پێێ زانیاریەکان هیچ هێزو گروپێک ناتوانێت حکومەت دروست بکات و زیاتر لە ٦١ کورسی لە کۆی ١٢٠ کورسی کنێست (پەرلەمان) بەدەست بهێنێت.

دوهێز هەن کە هەریەکەی بچێتە لای هەریەک لەو دو هێزە سیاسیە، ئەوا ئەتوانێت حکومەت پێک بهێنێت.. حیزبی ( ئیسرائیل ماڵی خۆمانە) بە سەرۆکایەتی فیگدۆر لیبەرمان کە ٨ کورسی بەدەست هێناوە، یاخود بەرەی حیزبە عەرەبیەکان کە ١٣ کورسیان بەدەست هێناوە، ئەمە یەکەم جارە کە لە دوای ١٩٩٢ کە هێزە عەرەبیەکان نیازیان هەبێت بچنە پاڵ سەرۆک وەزیانی ئیسرائیل. بنیامین نتانیاهۆ، ئامادەیە، حکومەت لەگەڵ گانتس دروست بکات، لەسەر بناغەی دوساڵ بە دوساڵ، بە مەرجێک خۆی سەرۆک وەزیرانی دوساڵی یەکەم بێت، نتانیاهۆ کە ١٣ ساڵە سەرۆک وەزیرانە، هەمو هەوڵێک ئەدا بۆ ئەوەی لە جێگای خۆی بمێنێتەوە، چونکە ئەگەر لە دەرەوەی حکومەت بێت، چاوەرێی بریاری دادگا دەکات، بە توهمەی گەندەڵی.

ئەگەریش هەیە کە ئەو دوهێزە نەتوانن رێک بکەون و حکومەت دروست بکەن و ناچاربن جارێکی تر روبکەنەوە هەڵبژاردنێکی نوێ، کە ئەنجامەکەی دیار نابێت. لەم رۆژانەدا، سەرۆکی حکومەت ریفلین، گونجاوتری کەسایەتی لە نێوان نەتانیاهۆ یان غانتس دەستنیشان دەکات بۆ دروستکردنی حکومەت

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.