بەشەکان

شاری ڤینای پایتەختی نەمسا، بۆ ساڵی دوهەم، بە خۆشترین شار دانرا بۆژیان

بەشەکان

شاری ڤینای پایتەختی نەمسا، بۆ ساڵی دوهەم، بە خۆشترین شار دانرا بۆژیان، ئەمە لە کاتێکدا کە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە ریزبەنی کۆتایی دێت .

نەمسا بە پلەی یەکەم دێت لە نێو وڵاتانی ئەوروپادا، لە بواری پێشکەشکردنی جۆری پێداویستی ژیان، ئەمە لە کاتێکدا کە ساڵی پاریش بە پلەی یەکەم هات، بە پێی ریزبەندی ساڵانەی شارەکانی دنیا کە (ئیکۆنۆمیست ئینتلجس ئونێت) کە بەشیکە لە گۆڤاری هەفتانەی بەریتانی (زی ئیکۆنۆمیست) .

رێکخەری ئەم راپۆرتە دەڵێت: ئاو و هەوای شاری ڤینا و ئەو خزمەتانەی لە بواری رۆشنبیری، پەروەردە و تەندروستی  کە لە ڤینا هەیە، وای کردوە شارێکی نمونەیی بێت.

بۆ ساڵی دوهەمە کە ڤینا ٩٩،١ وەردەگرێت کە لە پێس شاری ملبۆرنی ئوسرترالیەوە دێت کە ٩٨،٤وەرگرتوە کە چەند ساڵێک لە پێشەوە بو، پێش شاری سدنی کە ٩٨.١ وەرگرتوە.

کیشوەری ئوسترالیا و کەنەدا، لە پێشەوەی کیشوەرەکانی تری جیهان بون، لەبەر ئەوەی لە هەریەکەیان ٣ شاریان تێدایە کە لەگەڵ شارەکانی تۆکیۆ و ئۆساکا لە یابان و کۆپنهاگن کە بە پلەی نۆهەم دێت.

شاری پاریس بەهۆی خۆپیشاندانی چاکەت زەردەکان، هاتۆتە دواوە بۆ پلەی بیستوپێنج.

ساڵانە لێکۆڵینەوە لە ١٤٠ شار دەکرێت، لەسەر بناغەی بارودۆخی ژیان، تاوان، رێگاو بان، پێشکەشکردنی بواری تەندروستی، ئابوری و سیاسەتێکی جێگیرو شوێنی وەرگرتینی زانیاری و خوێندن.

بۆیەکەم جارپێوه‌ری  گۆرینی كه‌ش و هەوا، لە ریزبەندی وڵاتانی پێشکەوتو دانراوە، وەک چۆن شارەکانی قاهیرە و نیودلهی بەوشار دادەنرێن کە هەوایان گەرمە و پاک نیە و ئاویشی وەک پێویست نیە.

شارەکانی لەندن و نیۆرک، دانراون بەو شوێنانەی کە هەست دەکرێت کە رێژەی تاوان و کوشتن تێدا زۆرە، لەبەر ئەوە ٤٨ و ٥٨ یەک لەدوای یەک نمرەیان وەرگرتوە.

دیمەشق لە کۆتایی ریزبەندیەکە دێت، پێش ئەوە لاگۆس و ئینجا تەرابلوس و کەراتچی.

سەرچاوە: دەزگای هەواڵی ا ف ب و رۆژنامەی (الحیاە) ٩/٩/٢٠١٩ 

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.