بەشەکان

ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌ڵمانیا

بەشەکان

رۆژی یەکشەمەی رێکەوتی ١/٩/٢٠١٩ دو هەڵبژاردن لە دو ولایەتی ئەڵمانیای (رۆژهەڵات) ی جاران ( زاکسن و براندن بۆرگ) ئەنجام درا، گرنگی ئەم هەڵبژاردنە لەوەدا خۆی دەنوێنێت، کە چاوەرێێ ئەوە دەکرا کە راسترەوەکان کە بە (پارتی بەدیل لە پێناوی ئەڵمانیا – AfD) ناسراون دەنگی زۆر بهێنن و باس لەوەش دەکرا کە لە یەکێ لەو ویلایەتانە ببن بە هێزی یەکەم.

پارتی بەدیل، کە پارتێکی راسترەوی دژ بە بێگانەیە، گەشەکردنی لە هەمو ئەڵمانیدا، بە تایبەتی لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات، کاریگەری کردۆتە سەر بۆچونی هاوڵاتیانی ئەڵمانی دەربارەی بێگانە و بە تایبەتی دەربارەی پەنابەران.

ئەم گەشەکردنەی ئەم پارتە، وای لە هێزەکانی تری ئەڵمانی کردوە، کە ئەوانیش هەندێ هەڵوێست دژ بە بێگانە و پەنابەر وەرگرن، کە جاران بەو شیوەیە نەبو، ئەوەش تەنها بۆ ئەوەی دەنگەکانیان زیاتر کەم نەکات و بتوانن ئەو دەنگانەی کە بۆ پارتی بەدیل چون وەریگرنەوە.

سەرەرای ئەوەی کە پارتی بەدیل، دەنگێکی زۆری لە هەردو ویلایەتەکە بەدەست هێنا، بەڵام هێزی یەکەم لە زاکسن پارتی یەکێتی مەسیحی دیموکراتی ( CDU) مایەوە و ئەتوانێت لەگەڵ هێزە دیموکراتەکانی تردا حکومەت پێک بهێنێت، هەروەهاش لە ویلایەتی براندن بۆرگ، پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا (SPD) سەرەرای لەدەستدانی دەنگی زۆر، بەهێزترین پارت مایەوە وئەویش ئەتوانێت لەگەڵ هێزە دیموکراتەکانی تردا حکومەت پێک بهێنێت.

ئەنجامی هەڵبژاردن لە ویلایەتی زاکسن

یەکێتی مەسیحی دیموکراتی                  ٣٢،٣٪

پارتی چەپ                                   ١٠،٣٪

پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا           ٧،٦٪

پارتی بەدیل لە پێناوی ئەڵمانیادا              ٢٧،٨٪

پارتی سەوز                                   ٨،٦

پارتی لیبراڵ                                  ٤،٨٪

هێزەکانی تر                                   ٨،٦٪

ئەنجامی هەڵبژاردن لە ویلایەتی براندن بۆرگ

یەکێتی مەسیحی دیموکراتی                  ١٥،٥٪

پارتی چەپ                                   ١٠،٤٪

پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا           ٢٦،٥٪

پارتی بەدیل لە پێناوی ئەڵمانیادا              ٢٣،٨٪

پارتی سەوز                                   ١٠،٢٪

پارتی لیبراڵ                                  ٤،٥٪

هێزەکانی تر                                   ٤٪

بێگومان ئەم هەڵبژاردنە و دۆراندنی هەردوپارتی گەورەی ئەڵمانیا، کە ئێستا حکومەتیان دروست کردوە، کاریگەری خۆی لە سیاسەتی حکومەت لە بەرلین بەجێ دەهێڵێت، کە ئەم سیاسەتە لە بەرژەوەندی بێگانە بە گشتی و پەنابەر بە تایبەتی نابێت و ئەڵمانیای دوێنێ، باشتر بو لە ئەڵمانیای سبەینی بۆ ئێمەی بێگانە..

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.