بەشەکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا

بەشەکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا

هه‌ڵبژاردن بۆ پەرلەمانی ئەوروپا ( ٧٥١) کورسی رۆژی یەکشەمەی ٢٦/٥/٢٠١٩ کۆتایی هات و بە گشتی هێزە راسترەوە و رارسترەوە توندرەوەکان و سەوزەکان براوەی یەکەم بون و سۆسیال مەسیحیەکان و سۆسیال دیموکراتەکان لە زوربەی وڵاتان کورسیان لە دەست دا.

ئەم هێزانە پێویستە هاوپەیمانی بکەن، بۆ ئەوەی پۆستی دیاریان بەربکەوێت لە پەرلەمانی ئەوروپادا

 

                                                           ٢٠١٤                                        ٢٠١٩

محافیزەکان (مەسیحی دیموکراتی)                 ٢١٦                                          ١٧٩

سۆسیال دیموکرات                                    ١٩١                                          ١٥٠

لیبراڵەکان                                                                                              ١٠٧

سەوزەکان                                             ٥٢                                            ٧٠

چەپەکان                                               ٥٢                                            ٣٨

راسترەوەکان                                          ١٥٥                                          ١٧٢

  • پارتەکانی محافیزکارەکان کە بە حیزبی گەلی ئەورپاش ناو دەبرێن خۆی بە بەهێزترین گروپ لە یەکێتی ئەوروپا دەزانێت کە ٢٤٪ کورسیەکانی بردۆتەوە کە دەکاتە ١٧٩ کورسی و ئەیەوێت خۆی سەرۆک دابنێت.
  • سۆسیال دیموکرات و سۆسیالیستەکان، نوشستێکی گەورەیان بەرکەوت ٢٠،٢٤٪ کورسیەکانیان بردۆتەوە کە ١٥٠ کورسیە
  • پارتە سەوزەکان دوای راسترەوەکان بە براوەی دوهەم دەژمێرێن کە ٧٠ کورسیان بەدەست هێناوە.
  • پارتە راسترەوەکان براوەی یەکەمن لە زوربەی وڵاتانی ئەوروپا ١٧٢ کورسیان بەسەست هێناوە

وا لە نەخشەی ئەنجامی هڵبژاردنەکان دەخەینە روو:

فەرەنسا

  • حیزبی “یەكێتی میللی” راستی توندڕەو راسیست، بەسەرۆكایەتی “مارین لۆپین” ٢٣،٤٪ دەنگی بەدەست هێناوە
  • حیزبی “كۆمار بۆ پێشەوە” حزبەكەی ئیمانۆیل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسای ٢٢،٣٪ دەنگی بەدەست هێناوە
  • سەوزەکان ١٣،٤٪ دەنگیان بەدەست هێنا

بەریتانی

  • حزبی “برێكست” كە هەواداری چونە دەرەوەی بەریتانییە لەیەكێتی ئەوروپا ٣١،٦٪ دەنگی بەدەست هێناوە
  • پارتی دەسەڵاتداری پارێزەران، زەرەرمەندی یەکەم بون و توانیان تانها ٩٪ دەنگەکان بەدەست بهێنن.
  • لیبراڵ دیموکراتەکان ٢٠،٣٪ دەنگیان بەدەست هێنا.
  • كرێكاران پاشەكشەی گەورەیان كرد و ١٤٪ بەدەست هێنا
  • سەوزەکانیش تەنها ١٢٪ دەنگیان بەدەست هێنا.

ئەڵمانیا

  • حیزبی دیموکرات مەسیحیی “ئەنجێلا مێرکل تەنها ٢٨٪ بەدەستهێنا
  • سەوزەكانی لەئەڵمانیا 20% دەنگی ئەڵمانەكانیان بەدەستهێنا
  • حزبی چەپی سۆشیال دیموکرات دەنگەكانی لە ٢٧٪ەوە دابەزی بۆ ١٥٪‌
  • حزبی ئەی ئێف دی راستڕەوی ئەڵمانیا ١٠.٥٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.

 

ئیتالیا

  • حیزبی وەزیری ناوخۆ ماتۆ سلاڤینی (کۆمەلەی راسترەوەکان) کە هێزێکی راسترەوە ٣٠٪ دەنگەکانیان بەدەست هێنا.
  • ئیزبی بزوتنەوەی پێنج ئەستێرە توانی تەنها ٢٠٪ بەدەست بهێنێت
  • سۆسیال دیموکراتەکان ٢٢٪ دەنگەکانیان بەدەست هێنا.

 

ئیسپانیا

  • سۆشیالیستەکان ٣٨.٨٪ کورسی بەدەستهێنا
  • محافیزەکان ٢٠٪
  • لیبراڵە راسترەوەکان توانیات ١٢٪ بەدەست بهێنن.
  • چەپەکان ١٠،١٪
  • حزبی راستی توندڕەو ٦٪ کورسی بەدەست بهێنن.

 

  • دو سەركردەی سەربەخۆخوازی كەتەلۆنیا لەئیسپانیا، كارلۆس پوگیدمون ‌و كە ئێستا لە دەرەوەیە ‌و ئۆریۆل ئونکەرس كە تۆمەتبارە بەئاژاوەنانەوەو یاخیگەری لەزینداندایە بەدەنگی ئیسپانیەكان چونە پەرلەمانی ئەوروپاوە.

یۆنان

  • حزبی محافزەکاری “دیموکراسی نوێ” ٣٣.٥٪ی دەنگەكانی بەدەستهێنا
  • حزبی چەپی سیریزای سەرۆک وەزیری بردەوە ٢٥٪ دەنگی بەدەستهێنا.
  • لە هەنگاریا و پۆلۆنیا، حیزبە دەسەڵاتدارە راسترەوەکان براوەی یەکەم بون.
  • لە چیک، پارتی دەسەڵاتدا ٦ کورسیان لە ٢١ کورسی بردەوە و هێزی یەکەم دەرچون و سۆسیالدیموکراتەکان، هیچ کورسیەکیان بەدەست نەهێنا.
  • لە هۆڵەندا، سۆسیال دیموکراتەکان تانیان سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنن و ٢٦ کورسی بەرنەوە، لیبراڵەکان و مەسیحیەکان هەریەکە ٤ کورسیان بردەوە.

 

.

We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.