بەشەکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل؛ گانتز بە دوو کورسی پێش ناتەنیاهۆ کەوتووە

بەشەکان

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئیسرائیل، هاوپەیمانیی شین و سپی بە سەرۆکایەتیی بێنی گانتز 37 کورسی بەدەستهێناوە و بە دوو کورسی پێش لیکود، پارتەکەی بنیامین ناتەنیاهۆی سەرۆکوەزیران کەوتووە.  پەرلەمانی ئیسرائیل 120 کورسییە، هەر لایەن یان هاوپەیمانییەک بۆ پێکهێنانی حکومەت پێویستیی لانیکەم بە 61 کورسی هەیە. هیچ یەک لەو 14 پارتەی بەشداریی هەڵبژاردنەکانیان کردووە ناتوانن بە تەنیا حکومەت پێکبهێنن و پێویستییان بە بەستنی هاوپەیمانیی لەگەڵ پارتەکانی دیکە هەیە.  بەو پێیە پارتەکانی دیکە زیاتر لە ناتەنیاهۆوە نزیکن، ئەگەر هاوپەیمانییەکەی بێنی گانتز ژمارەی کورسییەکانیشی زیاتر بێت، ئەوا ئەگەری بەهێزە نەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت. لە هەڵبژاردنەکەدا 6.3 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، رێژەی بەشداریی لە دەنگدان لە 61.3% بووە.

سه‌رچاوه‌ :  سایتی ڕوداو . نیت

 

Image may contain: 2 people, people smiling
We take processes apart, rethink, rebuild, and deliver them back working smarter than ever before.