مادەی یەكەم: ناوی ڕێكخراو

بەشی یەكەم
یەكەم : رێكخراوی شار بۆ راپرسی Shar Polling Organization (SPO)

دوەم : دروشم : راپرسی – بەشداری كارا- بریاری تەندروست
سێیەم :بنكەی رێكخراو و ناونیشان: كۆماری عێراق – هەرێمی كوردستان – شاری سلێمانی
چوارهەم : پێناسەی رێكخراو
1. رێكخراوی شار بۆ ڕاپرسی دەزگایەكی زانستی، ناحكومیی بێ‌ لایەنی مەدەنییە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان‌و عێراق راپرسی ئەنجام ئەدات لە بوارەكانی سیاسی، ئابوری، كۆمەڵایەتی‌و گەشەپێدانی بنەماكانی دیموكراسی‌و شێوازی حوكمڕانیی‌و گرفت‌و قەیرانە هەمەجۆرەكان.
2. هەوڵا ئەدات بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی لەبارەی گرنگی‌و بایەخی راپرسی لەناو هاوڵاتیان دا، پێشیوایە كەبنەمایەكی سەرەكی گەشەكردن‌و هەنگاونانی راست‌و دروستە بۆ لێپرسینەوەو بەشدارییكردنی زۆرینەی هاوڵاتیان لەبڕیارو پرسە هەمەجۆرەكاندا كە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانیان هەیە.
3. رێكخراوی شار بۆ راپرسی، دەزگایەكی مرۆڤ دۆستانەی دیموكرات و سەربەخۆیە و تەنها ژمارەكان و را و بۆچونی سەربەخۆی هاوڵاتیان سەنگی مەحەكی كارەكەیەتی دەزگاكە سەر بە هیچ هێزێكی سیاسە نیە و ئەم پرنسیپە زامنی سەركەوتنی كارەكەیەتی.
4. راپرسی زۆر گرنگە بۆ تەوەرەكانی ئەكادیمیا و توێژینەوەی زانستی، بازرگانی‌و بازاڕ، پرسی گوندنشین‌و شارنشینەكان‌و كێشەی نەوەكان و مەسەلە سیاسیە گرنگەكان و چەندین جەمسەری تر كە لەبازنەی بارودۆخی ژیانی مرۆڤدا پێویستیان بە گفتوگۆ و پێداچوونەوەو رێكخستنەوە هەیە.

بەشی دوەم
ئامانجەكانی رێكخراوەكە
مادەی دوەم: ئامانجەكان
یەكەم: ئامانجە گشتییەكان
1. بڵاوكردنەوەی كولتوری راپرسی لەناو كۆمەڵگادا و رونكردنەوەی كاریگەری راپرسی لەسەر پێشكەوتنی كۆمەڵگا و هوشیاركردنەوە كە لەو رێگایەوە كە هاووڵاتیان ئەتوانن كاریگەرییان لەسەر بریارەكانی حكومەت و كۆمەڵگا و بازار هەبێت.
2. پەیوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵا چەندەها دەزگای راپرسی، ئەمریكی، ئەوروپی و عەرەبی دروست دەكات، ئەویش لە پێناوی بە زانستیكردنی زیاتری راپرسیەكان و ئاڵوگۆری زانیاری لەو بوارەدا و هەوڵ ئەدات بۆ كردنەوەی دەورەی هەمیشەیی بۆ كارمەندان
3. پەیوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵا چەندەها دەزگای راپرسی، ئەمریكی، ئەوروپی و عەرەبی دروست دەكات، ئەویش لە پێناوی بە زانستیكردنی زیاتری راپرسیەكان و ئاڵوگۆری زانیاری لەو بوارەدا و هەوڵ ئەدات بۆ كردنەوەی دەورەی هەمیشەیی بۆ كارمەندان

دوەم: میكانیزمی بەدیهێنانی ئامانجەكان
1. رێكخراوەكە گرنگی زۆر بە ئەكادیمیكردنی راپرسی ئەدات، واتا هەموو توانای تەرخان دەكات كە راپرسیەكانی بە باشترین و بە زانسترین رێگا ئەنجام بدات و كارمەندەكانی شارەزایی تەواویان هەبێت لە بواری كارەكەی خۆیاندا. لێكۆلنەوەكان كەسانی شارەزاو پسپۆر لەناوەوە و دەرەوەی ئەنجامی بدەن.
2. كاركردن لەسەر بڵاوكردنەوە‌و بەهێزكردنی بنەمای ڕادەربرین‌و گفتوگۆ، راهێنانی هاوڵاتیان لەسەر راپرسی‌و رادەربڕین كە نەریتێكی نوێیە و هاوچەرخە لەگەڵ بنەماكانی دیموكراسی‌و چەمكەكانی مافی مرۆڤ.
3. پەیوەندی و هاوكاری لەگەڵا دەزگا هەمەجۆرەكانی حكومەت و نا حكومی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری راست و بێلایەن. بۆ ئەوەی بتوانرێت لە هەموو بوارەكاندا پلانی گونجاو بۆ دوارۆژ دابرێژرێت.

4. رێكخراوی شار بۆ راپرسی لەئەنجامی قەیرانی بێ ژمارەیی‌و بێ ئاماری وردو بێ‌ لایەن لەكوردستان هاتۆتە ئاراوە و دەیەوێت پێوانەیەك بۆ پرسی كەسێتیی كوردی دابنێت كەخۆی لەدەستنیشانكردن‌و بڕیاردانی چارەنوسی خۆیدا بەشداربێت، ئەویش لەڕێی لێپرسینەوەو راوەرگرتنییەوە.

بەشی سێیەم
ئەندامێتی
مادەی سێیەم: پرنسیپەكانی ئەندامێتی
یەكەم: مەرجەكانی بوون بە ئەندام
1. تەمەنی لە 18 ساڵا كەمتر نەبێت
2. بڕوای بە پەیڕەو و پڕۆگرامی رێكخراوی شار بۆ راپرسی هەبێت و كاری بۆ بكات
3. ئابوونەی ساڵانە بدات.

دوەم: لەدەستدانی ئەندامێتی:
1. لادان لە پەیڕەو و پڕۆگرامی رێكخراوەكە
2. تۆمەتباربوون لە دادگا بە یەكێ‌ لە تاوانەكان یان كەتنێك
3. بەشدارە نەكردن لە كار و چالاكیەكانی رێكخراوەكەدا

سێیەم: مافەكانی ئەندام
1. ئەندام مافی هەیە راو بۆچونی خۆی سەربەستانە دەرببڕێت
2. ئەتوانێت واز لە ئەندامێتی رێكخراوەكە بهێنێت
3. مافی هەیە خۆی بۆ هەموو دەزگایەكی رێكخراوەكە بپاڵێوێت.
4. مافی هەیە پێشنیاز بكات و پڕۆژە پێشكەش بكات.
5. ئەتوانێت لە چوارچێوەی كاروچالاكی رێكخراوەكەدا، ناوی رێكخراوەكە بەكار بهێنێت.
6. مافی ئەوەی هەیە سود لە هەموو خزمەت گوزارییەكی رێكخراوەكە وەربگرێت

چوارەم : ئەركەكانی ئەندام.
1. هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی پەیرەوی ناوخۆ و بەرنامەكانی رێكخراوەكە
2. بەشداری لە كار و چالاكیەكانی رێكخراوەكە دا بكات.
3. زانیاری هەبێت لە بواری راپرسی و هەوڵا بدات زیاتر شارەزای بەدەست بێنێت.
4. ئابونەی دیاریكراو بدات.

بەشی چوارهەم
پەیكەری ناوەند و چۆنێتی كاركردن
مادەی چوارەم : پێكهاتەی رێكخراوی شار بۆ راپرسی
رێكخراوەكە پێك دێت لە:
1. ئەنجومەنی گشتی: بریتیە لە سەرجەم ئەندامانی تۆماركراو، لەبەر ئەوەی ناوەندی راپرسی ئەندام گیری ناكات، ئەنجومەنی گشتی بریتیە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر.
2. دەستەی كارگێری: واتە كارگێرانی دەستەی دامەزرێنەر
3. ئەنجومەنی بەرێوەبڕدن: ئەگەر رێكخراوی شار، لق و نوسینگە لە پارێزگاكانی هەرێم كوردستان و عێراق بكاتەوە، ئەو كاتە ئەنجومەنی بەرێوەبردن بریتی دەبێت لە نوێنەرەری ئەو لقانە و كارگێرانی دەستەی دامەزرێنەر.

یەكەم: ئەنجومەنی گشتی :
ئەنجومەنی گشتی پێك دێت لە دەستەی دامەزرێنەر و سەرجەم ئەندامانی تۆماركراو.

دووەم: دەستەی كارگێر:
دەستەی كارگێڕ لەم ئەندامانەی دەستەی دامەزرێنەر پێك دێت
1. بەڕێوەبەری ناوەند:
2. جێگری بەڕێوەبەر
3. سەرپەرشتیاری پڕۆژە و نەخشەدانان

دەسەڵاتەكانی دەستەی كارگێر
1. دارشتن و ئامادەكردن و پەسەندكردنی نەخشە و پلانی پرۆژەكان و دەستنیشانكردنی نوێنەر و هەڵسەنگاندنی كاروچالاكیەكانی ساڵی رابوردوو.
2. دارشتن و ئامادەكردن و پەسەندكردنی بوجەی ساڵانەی رێكخراوەكە.
3. سەرپەرشتی و بەدواداچون بۆ كار و پرۆژە و خولەكانی پێگەیاندن.
4. بە بریاری 2/3 ی ئەندامانی ئەنجومەن ئەتوانرێت داوا بكرێت دەستەی كارگێر كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات.
5. لە كۆبونەوەی فراوانی دەستەی دامەزرێنەر، بەرێوەبەری رێكخراو و جێگرەكەی و بەرپرسی بەشەكان و دەستەی كارگێر هەڵدەبژێرێن.
6. بە بریاری 2/3ی دەنگی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر، ئەتوانرێت رێكخراوەكە هەڵبوەشێتەوە یان ناوی بگۆرێت یان لەگەڵا رێكخراوێكی تر یەكبگرن و تۆرێك پێك بهێنن.
7. بە بریاری 2/3ی دەنگی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر، هەر دوساڵا جارێك بڕیار لەسەر مانەوە یان هەڵوەشانەوەی ستافی دەستەی دامەزرێنەر ئەدرێت.

• دەسەڵاتەكانی بەرێوەبەری رێكخراوەكە:
1. رێنمایی كارگێری دەردەكات و واژوو لەسەر نوسراو و خەرجی و گرێبەستەكان دەكات.
2. بەرپرسە لە دیاریكردنی بابەت بۆ ڕاپرسی (بەپێی ئەولەویەت‌و گرنگی بابەتەكان بابەت هەیە كە دوا یان پێش دەخرێت بۆ كاركردن لەسەریان(
3. بەرپرسە لە پەسەندكردنی فۆڕمی ڕاپرسیەكان.
4. بریارەكانی دەستەی كارگێری جێبەجێ‌ دەكات و دەستەكە بۆ كۆبونەوەكان بانگهێشت دەكات و راپۆرتی دەوری و ساڵانە ئامادە دەكات.
5. دەتوانێت بەشێ‌ لە دەسەڵاتەكانی بدات بە جێگرەكەی یان یەكێكی تر لە كارگێریەكان.
6. وردبینی و بەداوداچون بۆ داواكاری و پێشنیاز و سكاڵا و هەڵسەنگاندنی كاروباری لیژنە و پرۆژە و دارایی و پەیوەندیەكان دەكات و دەستەی كارگێری لێی ئاگادار دەكاتەوە.

• دەسەڵاتی جێگر:
1. سەرپەرشتی كار و كۆبونەوەكانی ئەنجومەن دەكات لە كاتی ئامادەنەبونی بەرپرس دا.
2. رێكخستنی كۆڕ، خولەكان و بەدواداچونی كار و چالاكی و سەرپەرشتی پرۆژەكان.
3. دەسەڵاتی هەر كارێكی تری هەیە كە بەرپرسەكە بەرەو رووی بكاتەوە.

• دەسەڵاتی لێپرسراوی بەشی پرۆژە و نەخشەدانان
1. داڕشتنەوەی فۆڕمی ڕاپرسیەكان، بەسود وەرگرتن لەتێبینی ‌و سەرنجی بەشی بەڕێوەبردن.
2. بەرپرسە لەدانانی ژمارەی فۆڕم ‌و شێوازی هەڵبژاردنی نمونەی توێژینەوە.
3. بەرپرسە لە كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو كۆمەڵەی كە راپرسی لەگەڵ دەكرێت لەروی ژمارە, شوێنی جوگرافی, ئاستی خوێندەواری, رەگەز, تەمەن,….هتد
4. زانیاری كۆدەكاتەوە لەسەر ئەو باسەی هەڵدەبژێردرێ‌ بۆ راپرسی.
5. بەرپرسە لە دیاریكردنی ئەو ژمارەیەی كە ڕاپرسیەكەی لێ‌ ئەنجام ئەدرێت ‌و دیاریكردنی نمونە بە رەچاوكردنی تەمەن, رەگەز, ئاستی خوێندەواری و ……هتد
6. رەشنوسی فۆڕمی راپرسی ئامادەدەكات بەشێوەیەكی زانستی و پێویستە لەلایەن بەڕێوەبەری رێكخراوەكەوە پەسەند بكرێت.
7. رێنمایی ئەدات بە تیمە گەڕۆكەكان لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی راپرسییەكەو چۆنێتی پڕكردنەوەی فۆڕمكە.

• بەشەكانی تری رێكخراوەكە
هەریەكە لەم بەشانە بە پێی تایبەتمەندی خۆی ئەرك و فەرمانی بەرە روو دەبێتەوە.
• بەشی دارایی و كارگێری
1. سەرپەرشتی كاروباری دارایی و كارگێری دەكات و بەرپرسی راستەوخۆیە و دەسەڵاتی هەیە كە بوجە ئامادەبكات.
2. بەرپرسە لە دانانی سیستمێك بۆ فایلكردن بۆ هاتوو، ڕۆیشتوو، گرێبەست، ڕێنمایی
3. بەرپرسە لە دانانی (دۆسیەی ئەندامان) پڕۆفایل كە بریتین لە ئیستمارەی ناو و ناونیشانی كارمەندەكان و فۆڕمی گرێبەستەكان و هەر نوسراوێكی تایبەتی تر، لە ئیزبارەی شەخسی كارمەندەكان .
4. بەرپرسە لە ڕاگرتنی ژمێریاری ناوەند، واتە وەرگرتنی سلفەی ئۆفیس‌و پارەی پڕۆپۆزەڵەكان‌و پاشان چۆنێتی تەسفیەكردنیان، ئامادەكردنی لیستی موچە، ئامادەكردنی فۆڕمی تێچووەكان.
5. بەرپرسە لە ئامادەكردنی هەموو پێداویستێك بۆ راپرسیەكان.

• بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچون و شیتەڵكردنەوە.
1. ئەم بەشە، لە كەسایەتی شارەزاو پسپۆری بواری راپرسی دروست دەبێت.
2. بەرپرسە لە چێك كردنی فۆڕمەكان، لابردنی ئەو فۆڕمانەی بەسەقەتی پڕكراونەتەوە‌و بێكەڵكن.
3. بەرپرسە لە ئاڕاستەكردنی (داخڵكەری داتا) بۆ دابەزاندنی داتاكان بۆ بەرنامەی تایبەت، بۆنمونە بەرنامەی SPSS ، كە بەرنامەیەكی تایبەت بە ناساندن ‌و تۆماركردن ‌و دابەزاندن ‌و شیكردنەوەی داتاكان.
4. بەرپرسە لەڕێنمایدان بۆ ئەندامانی داخڵكەر، بۆ چۆنێتی دابەزاندنی داتاكان.
5. بەرپرسە لە وردبینی، دڵنیابونەوە لەوەی كە بەڕاستی فۆڕمەكان دابەزێندراوە‌و بە ڕاستی ئەنجام وەرگیراوە.
6. بەرپرسە لە دەرهبَنانی ئەنجامەكان بە شێوەیەكی زانستیانە.

بەشی پێنجەم
داهاتی رێكخراو
مادەی پێنجەم: داهاتی رێكخراو و ژمێریاری
یەكەم: داهاتی رێكخراو پێك دێت لە:
1. داهاتی رێكخراوكە لە رێگای حسابێكی بانكیەوە ئەنجام ئەدرێت كە بەناویەوە كراوەتەوە.
2. هاوكاری و یارمەتی كۆمەكی كەسان و كەرتی تایبەت و لایەنی ناوخۆ و بیانی دۆستانی رێكخراوەكە پێشكەش دەكرێت.
3. دەسكەوتی هەمە لایەنە كەلەگەڵا پەیرە و ئامانجی رێكخراوەكە بگونجێ‌ و هەروەها بەرهەمە ئەو كارو چالاكیانەی كە رێكخراوەكە پێی هەڵدەستێت.
4. بوجەی ساڵانەی ناوەندەكە بە پێی سیستەمی ژمێریاری پەیرەوكراو لە هەرێم بەرێوە دەچێت.
5. رێكخراوەكە راپۆرت پێشكەش بە هەموو ئەو دەزگایانە دەكات كە پشتیوانی پرۆژەكان دەكات و لەوانە فەرمانگەی ڕیكخراوە ناحكومیەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ئەو پرۆژانەی كە حكومەتی هەرێم هاوكاری كردوە و پابەندی مەرجی گرێبەستەكان دەبێت.

بەشی شەشەم
تۆمارەكانی رێكخراو
مادەی شەشەم: تۆمارەكانی رێكخراوكە پێویستە رەزامەندی دادنوسی لەسەر بێت.
1. تۆماری ئەندامان: هەموو زانیاریەكی ورد و تەواو دەربارەی ئەندامان
2. تۆماری ژمێریاری: كۆی داهات و خەرجیەكانی رێكخراو
3. تۆماری بنەرەتی ( تۆماری هەبوەكان): تۆماری هەموو سامانی گواستنەوەو نەگواستنەوەی رێكخراوەكە.
4. تۆماری بریارەكان: تۆماری هەموو بریار و چالاكی و و كاری ناوەندەكە دەستەی كارگێری یان دەستەی بەرێوەبەر یان هەر دەزگایەكی تر كاری كردبێت، تۆمار دەكرێت و لە لایەن دەستەی كارگێریەوە واژوو دەكرێت.

بەشی حەوتەم
پرنسیپەكانی كاركردن
مادەی حەوتەم: بنەماكانی كاركردن لەم رێكخراوەدا بریتیە لە:
1. پرنسیپە دیموكراتیەكان بەردی بناغەی رێكخراوەكەیە و ئامانجەكانی لەو رێگایەوە دێتە دی.
2. پابەندی تەواو بە یاسا نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ دەبێت.
3. پابەندە بە یاسا پەیرەوكراوەكانی هەرێمی كوردستان.
4. ئەگەر لقی تر بكرێتەوە لە شارەكانی تری عێراق، ئەوا پابەندە بە یاسا پەیروكراوەكانی كۆماری عێراق .

بەشی هەشتەم
حوكمە گشتیەكان
مادەی هەشتەم: چەند حوكمێكی گشتی:
1. لە كاتی هەڵوەشانەوەی رێكخراوەكەدا، گشت سامانە گواستنەوە و نەگواستنەوەكانی دەگوێزرێتەوە بۆ رێكخراوێكی هاوئامانج یان نزیك لە ئامانجەكانی لە هەرێمی كوردستان، لەم پرۆسەیەشدا پێویستە رێكخراوەكە تۆمارێك بە هەموو ژمێریاریەكان و داهات و بە پاكتاوكار بكات. ئەركی یەكەم بۆ دانەوەی قەرزی موستەحەقی رێكخراوەكە دەبێت ئەگەر هەیبێت، بنەچەكانی تریش بۆ مۆڵكێتی رێكخراوی تر دەگزێزرێتەوە.